دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 05/06/2022

نینۆک خواردن وپەیوەندی بە کەسایەتی مرۆڤەکان

د.لاڤە دارا علی - پسپۆری نەخۆشی یە دەروونی یەکان

خەڵکانێکی زۆر گیرۆدەی خوی نینۆک خواردنن.هەندێک هۆکار لەپشت ئەم خوەوە دۆزراوەتەوە وەک هەست کردن بەترس، نیگەرانی ودڵەڕاوکێ، سترێس، لاسایی کردنەوە، هەست کردن بەغیرە لەنێوان منداڵەکان، لەکۆتاییدا بۆماوە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لەگواستنەوەی ئەم خوە لەباوانەوە بۆ منداڵەکان. توێژینەوەکان هەندێک هاندەریان دەست نیشانکردووە کە پێش ڕودانی خوەکە ڕوودەدەن، گرنگەکانیان پۆلێن کردوەبۆ دووگروپ:

١.هەستە نێگەتیڤەکان و نائارامی دەروونی.

٢.جاڕس بوون، بێ ئومێدی، ناڕەزایی لەخود.

نینۆک خواردن زیانی جەستەیی ودەروونی هەیە لەباوترین زیانە جەستەییەکان (خوێن بەربوون و هەوکردنی نینۆک، چانسی هەوکردنی بەکتریی و ڤایرۆسی زیاد دەکات، زیان گەیاندن بە مینای ددان، خواربوونی ددانەکان،لەڕوی جوانکاری یەوە شێوەیەکی ناشرینیان هەیە).

زیانە دەروونی یەکان (سترێس و دڵەڕاوکێ، وەک پێشینەیەک بۆ واسواسی و عەمەلی دادەنرێت لەداهاتوودا).

کەسانی گیرۆدە بەم خووە سایکۆلیجیستەکان جۆری کەسایەتی یەکانیان دەبەستنەوە بەوانەی:

جۆرێک لەجۆرەکانی تەنگژەی کەسێتی، تەنگژەی تێکچونی خۆراک خواردن، ترسی کۆمەڵایەتی، تەنگژەی ناڕێکی جەستە، ئازاردانی خود، بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر، خەمۆکی) یان هەیە.

هەربۆیە دایکان و باوکان کەتێبینی ئەم خوە خراپە دەکەن لەجگەر گۆشەکانیان پێویستە چارەسەری بکەن لەڕێگەی وەرگرتنی ئامۆژگاری و ڕێنوێنی لەلایەن کەسانی شارەزا تاکو ئەم خوە زیان بەخشە لەگەڵیان گەورەنەبێت و ڕێگە خۆشکەر بێت بۆ چەندەها نەخۆشی دەروونی لەداهاتوودا.

چارەسەرەکەش بەجیاوازی هۆکارەکان دەگۆڕێت.

 

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP