دواین هەواڵ

وەرزش‌

 03/06/2022

نادال بۆ فیناڵ بە هۆی پێکانی زڤیرێفەوە

دانەر ئەسڵان

یاری یەکەمی پێش کۆتایی ڕۆڵاند گارۆس لە نێوان ڕافا نادال و ئەلیکسەندەر زڤیرێف بە هۆی پێکانی لاوە ئەڵمانییەکەوە وەستا و کۆتایی پێ هات.

ئەمڕۆ هەینی 3 - 6 یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی جامی ڕۆڵاند گارۆس دووەم گەورەترین پاڵەوانێتییەکانی گراند سلام دەستی پێ کرد بە ڕووبەڕوو بوونەوەی نێوان ئەفسانەی تێنس ڕافائیل نادالی ئیسپانی پادشای یاریگا لمینەکەی ڕۆڵاند گارۆس و ئەلیکسەندەر زڤیرێفی ئەڵمانی لاو.

نادال سێتی یەکەمی لە بەرژەوەندی خۆی بە کۆتا هێنا لە سێتی دووەم دا زڤیرێف کێبڕکێیەکی سەختی ڕافای کرد، بەڵام کاتێک یارییەکە لە 6 - 6 بوو لە نێوان هەردوو یاریزان لاوە ئەڵمانییەکە بە زەوی دا کەوت و قاچی تووشی ئازار هات بەو هۆیەشەوە نەیتوانی بەردەوام بێت لە یاری کردن و بە ناچاری پاشەکشەی کرد و ڕافاش شوێنی خۆی لە یاری کۆتایی گرت لە چاوەڕوانی براوەی نێوان.

کاسپەر ڕوودی نەرویجی
مارین سیلیچی کڕواتی

کە ئەوانیش هەر ئەمشەو ڕووبەڕوو دەبنەوە و براوەیان لە یاری کۆتایی ڕۆڵاند گارۆس دا ڕووبەڕووی ماتادۆرەکە دەبێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP