دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 01/06/2022

دواجار جۆنی دێپ سکاڵاکەی بردەوە

هەرێم نیوز 

دواجار دوای چەندین دانیشتنی دادگا، ئەکتەری ناوداری ئەمریکی "جۆنی دێپ" سکاڵا یاساییەکەی لە دادگا دژی ھاوسەری پێشووی "ئەمبێر ھارد" بردەوە.

 بەرزکردنەوەی سکاڵا دژی "جۆنی دێپ" لەلایەن ھاوسەرەکەیەوە بە تۆمەتی توندوتیژی خێزانی لە ماوەی ڕابردوودا بووە ھۆی ناوزڕاندنی ئەکتەرە ئەمریکییەکە و زۆرێک لە کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنەری فیلم گرێبەستەکانیان لەگەڵدا ھەڵوەشاندەوە.

لە بەرامبەردا "جۆنی دێپ" بەردەوام تەواوی تۆمەتەکانی ڕەتدەکردەوە و دوای بەرزکردنەوەی سکاڵایەک بە تۆمەتی ناوزڕاندنی توانی ھاوسەری پێشووی بە پێی یاسا ناچار بە پێدانی ١٥ ملیۆن دۆلار بکات وەک قەرەبوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP