دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 30/05/2022

چۆن نەخۆشی فرە جوڵەیی و کەم ئاگایی (ADHD) لە منداڵدا دەست نیشان ئەکرێ؟

دەروونناس- زانا جبار

۱- بۆ ئەوەی( فرە جوڵەیی) دەستنیشان بکەین لەمنداڵدادەبێت ٦ یان زیاتر لەم نیشانانەی خوارەوە هەبێت، بەمەرجێک نیشانەکان بەلایەنی کەمەوە ٦ مانگ بخایەنێت:

✪زۆر بە زوویی بێزار دەبێت لە هەموو شتێ و لە کاتی دانیشتندا بەردەوام دەست و قاچی دەجوڵێت و ناتوانێ دابنیشێت.

✪لە هەموو شوێنێک جوڵەی زۆرە لە ماڵەوە لە قوتابخانە لە ماڵان لە دەرەوە لە هەموو جێگەیەک.

✪ سەرکەوتن و هەڵزنان بەسەر هەموو شتێکا وەک قەنەفەو کورسی و مێز و دیوار و دەرگاو ...هتد

✪ ناتوانێت بە هێمنی بەشداری لە یارییەکاندا بکات.

✪دەجوڵێتەوە وەک ئەوەی هەموو کات مۆتۆرێک لێخوڕیێت و بێ بیرکردنەوە ڕەفتار دەکات

✪ زۆر قسە دەکات

✪ کاتێ پرسیارێکی لێ ئەکەی ئەو وەڵامی پرسیارەکە دەداتەوە پێش ئەوەی تەواو بیت.

✪پابەند نابێ بە یاساکانەوە وەک یاسای پۆل و قوتابخانە و باخچە و ....

✪ لە نیوەی هەر ئیشێک کە ئەیکات وەک یاریکردن سەعی کردن وازی لێ ئەهێنێ و ناتوانێ تا کۆتایی دانیشێ و گوێ بگرێ هەڵئەستێ و ئەڕوا.

۲ - بۆ ئەوەی ( کەم ئاگایی) دەست نیشان بکەین لە منداڵدا، دەبێت ٦ یان زیاتر لەم نیشانانەی خوارەوەی هەبێت بەمەرجێک نیشانەکان بەلایەنی کەمەوە ٦ مانگ بخایەنێت:

✪ناتوانێت گرنگی بەوردەکاری ئەو شتانە بدات کە ئەیانکات و لەئەرکەکانیدا هەڵە بکات.

✪ ناتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر بە ئاگاییەوە لەگەڵ کەسێک قسە بکات.

✪ کاتێک کەسێک قسەی لەگەڵ دەکات، ئەو ئاگایی نییە و بە باشی تەرکیز ناکاتە سەر قسەکەی.بۆ نمونە لەناو پۆلدا گوێ بۆ مامۆستا ناگرێ و خۆی مەشغول ئەکات.

✪زۆرجار پەیڕەوی ڕێنماییەکان ناکات و چەندین هەڵە دەکات لە کاری ماڵەوە یان ڕۆتینی ڕۆژانە و قوتابخانە.

✪ناتوانێت ئەرکەکانی خۆی ڕێکبخات وەک ئەرکی قوتابخانە و ناتوانێت کاتەکانی ڕێکبخات و ناتوانێ ئامرازە شەخسییەکانی بپارێزێت.

✪ هەراسانکەرە، پابەندی بەڵێنەکانی نابێت.

✪حەزی ناکات ئەو ئەرکانە بکات کە پێویستی بەهەوڵی د بەردەوام هەیە وەک کاری ماڵەوە و کاری قوتابخانە٠

✪ ئامرازەکانی خۆی لە قوتابخانە و جلوبەرگ و کتێب بەفیڕۆ دەدات٠

✪ ئەگەر هەر دەنگێکی دەرەکی ڕووبدات پەرشوبڵاو دەبێت و زوو خەیاڵی بۆلای ئەڕوات.

✪ بەبەردەوامی ئەو ئەرکانەی کەلە ماڵ و قوتابخانە پێ ی دەدرێت لەبیری ئەچێتەوە



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP