دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 29/05/2022

پیاوێک بەهۆی ئەوەی کامێرای چاودێری لەناو ئاوێنە دادەنێت دەستگیردەکرێت

هەرێم نیوز 

دوای ئەوەی پیاوێك له‌ چین ئاوێنه‌یه‌ك وه‌ك دیاری ده‌به‌خشێته‌ ژنێكی هاوڕێی، كه‌ چوار كامیرای چاودێری تێدا جێگركردبووه‌، بە ژنەکە دەڵێت كاتێك ویستت میكیاژ بكه‌ی، پێویسته‌ به‌ رووتی به‌دیاریه‌وه‌ بوه‌ستیت ، دواجار ژنه‌كه‌ ئاشكرای كرد و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌ستگیركرا.

 
به‌ گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی "ساوث چاينا مورنينگ پۆست"، پیاوه‌كه‌ ناوی "چانگ"ـه‌، له‌ رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌ كامیرای چاودێری شاراوه‌ ده‌فرۆشێت، به‌ڵام دواجار ئاشکرا دەبێت، كاتێك ئاوێنه‌یه‌ك وه‌كو دیاری ده‌به‌خشێته‌ ژنه‌ هاوڕێیه‌كی و پێی گوتووه‌، ده‌بێت ئه‌و ئاوێنه‌یه‌ به‌رده‌وام له‌به‌ر رووناكی بێت، ئه‌گه‌ر نا گڕده‌گرێت و ده‌سووتێت.

ژنه‌كه‌ ناوی "لی"یه‌، دوای وه‌رگرتنی دیارییه‌كه‌ گرنگی به‌ قسه‌كه‌ی نه‌داوه‌، بۆیه‌ پیاوه‌كه‌ ئه‌و جاره‌ پێده‌ڵێت، ئاوێنه‌كه‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌شی هه‌یه‌، هه‌ر كاتێك ویستت میكیاژ بكه‌ی، پێویسته‌ به‌ رووتی به‌دیاریه‌وه‌ بوه‌ستیت، ئه‌مه‌ زیاتر ژنه‌كه‌ی نیگه‌ران كردووه‌، بۆیه‌ ئاوێنه‌كه‌ ده‌باته‌ لای فرۆشیارێكی ئاوێنه‌، پێیگوتراوه‌ ئاوێنه‌كه‌ بكه‌وه‌، ره‌نگه‌ كامیرای چاودێری تێدا جێگیركرابێت.

لی، ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووە، كه‌ هاوڕێكه‌ی چوار كامیرای چاودێری كوالیتی به‌رزی له‌ ناو ئاوێنه‌كه‌دا حه‌شارداوه‌، له‌گه‌ڵ 5 میمۆری به‌ قه‌باره‌ی 32 گێگابایت‌، بۆیه‌ به‌په‌له‌ په‌یوه‌ندی به‌ پۆلیسه‌وه‌ ده‌كات و پیاوه‌كه‌ ده‌ستگیرده‌كرێت.

ئەوەشی خستووەتەروو، له‌سه‌ر كامیراكه‌ نووسراوه‌ 2019، كه‌واته‌ به‌ر له‌ویش ته‌ڵه‌ بۆ كه‌سانی دیكه‌ش دانراوه‌. به‌ڵام دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌و پیاوه‌ 200 ئاوێنه‌ی له‌و جۆره‌ی فرۆشتووه‌، كه‌ كامیرای چاودێری تێدا جێگیركراوه‌‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، پیاوه‌كه‌ دانی به‌وه‌ ناوه‌، كه‌ پێشتر هه‌مان ئاوێنه‌ی داوه‌ته‌ ژنه‌ هاوڕێیه‌كی پێشووی، كه‌ كامیرای چاودێری تێدا جێگیركردبوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP