هەرێم نیوز
عێراق نزیکەی ملیۆنێک تۆن گەنمی بە بازاڕ کردووە، وەزارەتی
بازرگانیش رایگەیاندوە، وەرزی بەبازاڕکردن لەمساڵدا سەرکەوتنی بەدەستھێناوە.
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، بڕی گەنمی بەبازاڕکراوی
جوتیاران بۆ وەرزی ئەمساڵ گەیشتووەتە 924 ھەزار و 656 تۆن و وەرزی بەبازاڕکردن لەمساڵدا
سەرکەوتنی بەدەستھێناوە و چەندین ئاسانکاری بۆ جوتیاران کراوە تا بەرھەمی گەنمەکانیان
بەبێ کێشە بەبازاڕ بکەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بە مەبەستی
زیادکردنی نرخی کڕینەوەی گەنمی جوتیاران بۆ 850 ھەزار دینار بۆ ھەر تۆنێک، کاریگەری
لەسەر زیادکردنی ئاستی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران ھەبووە، ئەو ھەوڵەش رەنگدانەوەی
ئەرێنی لەسەر سەرکەوتنی وەرزی بەبازاڕکردنی ئەمساڵ دەبێت.