هەرێم نیوز
دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی
تورکیا لە گوندێكی نزیك چەمچەماڵ بۆردومانی ئۆتۆمبێلێكیان كردووە، چەند کەسێک لەناو
ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستداوە و ئاگر لە پووش و پاوانی ناوچەكەش كەوتووەتەوە.
هێمن بەهجەت، بەڕێوەبەری
ناحیەی ئاخجەلەر لەوبارەیەوە رایگەیاند: "فڕۆکەکان لە گوندی دووتەقەڵ لە بناری
خاڵ خاڵان، ئۆتۆمبێلێکیان کردووەتە ئامانج، پێنج سەرنشینی تێدا بووە و هەرپێنجیان
گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەک کەسی دیکەش برینداربوونە".
گوتیشی: "هێزە ئەمنییەكان
و هێزی بەرگریی شارستانی رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون، بەڵام بەهۆی ئەوەی تا ئێستا
فڕۆكەكان بە ئاسمانی ناوچەكەدا دەسوڕێنەوە، ناتوانن بچنە شوێنی رووداوەكە".
ئاماژەی بەوەشکرد:
"ئەو پێنج کەسەی کوژراون رەوانەی دادی پزیشکی سلێمانی دەکرێن، بەگوێرەی ئەو
زانیاریانەی بە دەست ئێمە گەیشتووە دوو لە کوژراوان خەڵکی ناوچەکەن، بەڵام ئەوانی
دیکە تەرمەکانیان سوتاوە و ناسنامەیان دیار نییە".
بەڕێوەبەری ناحیەی
ئاخجەلەر، ئەوەشی خستەڕوو: "گومان دەکرێت کە هێزەکانی پەکەکە لە ناوچەکەدا هەبن،
بەڵام بە فەرنی هیچ زانیارییەکمان نییە".
راشیگەیاند:
"نازانرێت فڕۆکەکان هی کام لایەن و کام وڵاتن، بۆیە بە هێزەکانمان گوتووە کە
نەڕۆنە شوێنی رووداوەکە".
بەگوێرەی زانیارییەکان،
دوو لەو کەسانەی بەر بۆردومانەکە کەوتون، بە ناوەکانی: ئارام كاكە خان خەڵكی گوندی
دووتەقەڵ سەر بە شارەدێی ئاخجەلەر، خێزاندارەو كاسبە، هەروەها ئیسماعیل ئیبراهیم خەڵكی
گوندی سەرچنار سەر بە شارەدێی ئاخجەلەر خێزاندارە و كاسبە.
باسی لەوەشکرد:
"ساڵی 2016 فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ناوچەکەی بۆردومان کرد، بەڵام خۆشبەختانە ئەو
کات زیانی گیانی نەبوو".
مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی
رابردووش لە سنووری قەزای چەمچەماڵ، فڕۆکەکانی سوپای تورکیا بۆردومانی گوندی سەیدای
خوارویان کرد و ژمارەیەک چەکداری پهكهكهکرانە
ئامانج.
وێنەی دوو هاوڵاتییە مەدەنییەکە