دواین هەواڵ

کوردستان‌

 20/05/2022

پۆلیسی سلێمانی؛ رونكردنەوەیەكی لەبارەی دەرهێنانەوەی تەرمی لیاعەلی بڵاو كردەوە

هەرێم نیوز

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، هێزەكانیان لە سەرەتای رووداوی گیان لەدەستدانی لیا عەلی لێكۆڵینەوەكانی دەسپێكردووە و بەردەوامیش بەلێكۆڵینەوەكانیان دەدەن.

بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رونكردنەوەیەكی لەبارەی گیان لەدەستدانی لیاعەلی  تەمەن 10 ساڵان بڵاو كردەوە و تێیداهاتوە، بە هەموو لایەكی رادەگەیەنین كە هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە سەرەتای رووداوەكەوە لێكۆڵینەوەكانی دەسپێكردووەو سەرجەم كامێراكانی چاودێریی وەرگیراون و سەیر كراونەتەوە، بە بڕیاری بەڕێز دادوەر خاوەن ماڵی رووداوەكە، بانگهێشتی دادگا كراوە و لێكۆڵینەوەی لە گەڵدا كراوە و بە سپاردە ئازاد كراوە. 

ئاماژەی بەوەشكردوە، لەئێستاشدا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەئامادەبوونی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی راپەڕین و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان و پزیشكانی دادوەری تەرمی كۆچكردوو لەناو گۆڕەكەی دەرهێنراوەتەوە و لە پزیشكی دادوەری سلێمانییە، توێكاریی بۆ لاشەكەی دەكرێت و لێكۆڵینەوەش لەرووداوەكە بەردەوام دەبێت.

لەراگەیەندراوەكەی پۆلیسی سلێمانی ئەوەشهاتوە، بەداخەوە هەندێ لەدەزگای راگەیاندن و میدیایی، هەواڵ لەسەر گیانلەدەستدانی لیای 10 ساڵ بڵاودەكەنەوە، بێ گەڕانەوە بۆ لێدوانی پۆلیسی سلێمانی، كە ئەمەش زیان بەلێكۆڵینەوەكانی پۆلیس دەگەیەنێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP