هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق نیگه‌رانی خۆی له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی هاری سه‌گ ڕاگه‌یاندو دەڵێت ،له‌چه‌ند پارێزگایه‌كی ناوه‌ڕاست و باشوور ته‌شه‌نه‌ی كردووه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە، نه‌خۆشی هاری له پارێزگاكانی عێراق ڕوو له زیادبوونه و هۆكاره‌كه‌شی ئه‌و ژماره سه‌گه به‌ڕه‌ڵایه‌یه كه له كوچه و كۆڵانه‌كاندا هه‌ن.
هاوکات، وەزارەتی تەندروستی داواشی له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان له هه‌موو پارێزگاكانی عێراق كردووه هه‌ڵمه‌تی له‌ناوبردنی سه‌گه هاره‌كان له‌نێو كوچه و كۆڵانه‌كان ده‌ست پێ بكه‌ن.
نه‌خۆشی هاری كه تووشی سه‌گ و چه‌ند ئاژه‌ڵێكی تر ده‌بێت، نه‌خۆشییه‌كی بڵاوه له جیهاندا و له ئاژه‌ڵی تووشبووه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، نه‌خۆشی هاری له مرۆڤدا ئه‌گه‌ر به خێرایی و په‌له چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ڕێژه‌ی مردنی ده‌بێته 100%، ساڵانه‌ش ئه‌م نه‌خۆشییه 50 هه‌زار كه‌س له هه‌موو جیهان ده‌كوژێت.