دواین هەواڵ

کوردستان‌

 20/05/2022

حکومەتی هەرێم لە زاخۆ و سۆران دوو بەڕێوەبەرایەتی نوێ دەکاتەوە

هەرێم نیوز

گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، لەسەر فەرمانی  سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە هەردوو سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆ، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزار دەكرێتەوە.

دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتری کەرتی گەشتوگوزار، بە هەوڵی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سۆران و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری زاخۆ.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەم بڕیارە كاریگەری زۆری لەسەر پەرەپێدان و بوژانەوەی کەرتی گەشتوگوزار لە سنوری ئیدارەی سۆران و زاخۆ دەبێت و هەنگاوێكی تری حكومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ بایەخدان بە کەرتی گەشتوگوزار.

 ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بڵاویکردەوە، بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سۆران دەكرێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP