دواین هەواڵ

کوردستان‌

 20/05/2022

هەولێر؛ رووداوێكی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی دووكەسی لێدەكەوێتەوە

هەرێم نیوز 

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند،  ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە دوو كەس گیانیان لەدەستداوە.

عەقید فازل حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ رووداوێك لە شەقامی 60 مەتری  لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێک روویداوە و لە ئەنجامدا دوو کەس کە لەسەر ماتۆڕەکە بوون گیانیان لەدەستداوە.

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشكردوە، تیمەكانیان گەیشتونەتە شوێنی رووداوەكە و تائێستاش روون نییە کە تۆمەتباری رووداوەکە ئۆتۆمبێلەکە بووە یان ماتۆڕسکیلەکە و بۆ زانینی سوود لە کامێراکانی چاودێری وەردەگرن.





Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP