دواین هەواڵ

کوردستان‌

 20/05/2022

شۆفێران لەمەودوا بە قیست سزای سەر ئۆتۆمبیلەکانیان دەدەنەوە

هەرێم نیوز

هاتووچۆی هەرێم رایگەیاند، ئەو شۆفێرانەی کە ئۆتۆمبێلەکانیان زیاتر لە 250 ھەزار دینار سزای دارایی لەسەرە، دەتوانن بە قیست پارەکەی بدەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە،شۆفێران دەتوانن بە قیستی مانگانە سزای ئۆتۆمبێلەکانیان بدەنەوە بە مەرجێک سزاکە لە 250 ھەزار دینار کەمتر نەبێت.

 عەمید ئەسعەد مەلا کەریم، وتەبێژی ھاتووچۆی ھەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو شۆفێرەی دەیەوێت قیستەکە بدات دەبێت ئۆتۆمبێلەکەی بە ناوی خۆیەوە بێت یان بریکارنامەی بۆ کرابێت، ھەروەھا بەڵێننامەیەک لە بەشی یاسایی ھاتووچۆی شارەکەی پڕبکاتەوە و لە ماوەی ساڵێکدا سەرجەم سزاکانی بداتەوە.

دەشڵێت، دانەوەی قیستەکان مانگانە دەبێت و خاوەنی ساڵانە "سەنەوی" ئازادە لەوەی بۆ ھەر مانگێک بڕی چەند پارە بدات، بەڵام ساڵانەی بەناو ناکرێت تا قیستەکە تەواو نەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP