دواین هەواڵ

جیهان‌

 20/05/2022

ئۆکرانیا دوایین ئامارەکانی جەنگی لەگەڵ روسیا بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز

 

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكرانیا رایگەیاند،له‌ ماوه‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌كنیاندا لەگەڵ سوپای روسیا توانیویانه‌ 1.263 (هه‌زار و دوسه‌د و شه‌ست و سێ) تانك، 3.090 (سێ هه‌زار و نه‌وه‌د) زرێپۆش تێكبشكێنن و 204 (دوسه‌د و چوار) فڕۆكه‌ی جه‌نگی و 168 (سه‌د و شه‌ست و هه‌شت) هێلیكۆپته‌ر بخه‌نه‌ خواره‌وه‌.

تۆڕی هه‌واڵی The Kyiv Independent له‌ زاری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكرانیاوه‌ رایگه‌یاندوه‌، له‌ درێژه‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی نێوان هێزه‌كانی روسیا و وڵاته‌كه‌یان، له‌ 24ی 2ی 2022 تا ئه‌مڕۆ توانیویانه‌ 28.700 (بیست و هه‌شت هه‌زار و حه‌وتسه‌د) سه‌ربازی سوپای روسیا بكوژن.

دەشڵێت، له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌كانیاندا توانیویانه‌ 1.263 (هه‌زار و دوسه‌د و شه‌ست و سێ) تانك، 3.090 (سێ هه‌زار و نه‌وه‌د) زرێپۆش، 200 (دوسه‌د) ئۆتۆمبێلی موشه‌ك هاوێژ و 596 (پێنجسه‌د و نه‌وه‌د و شه‌ش) تۆپهاوێژ تێكبشكێنن.

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، 93 (نه‌وه‌د و سێ) سیستمی دژه‌ فڕۆكه‌، 2.162 (دو هه‌زار و سه‌د و شه‌ستو دو) ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و هه‌روه‌ها، 460 (چوارسه‌د و شه‌ست) فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان، و 168 (سه‌د و شه‌ست و هه‌شت) هێلیكۆپته‌ریان خستوه‌ته‌ خواره‌وه‌.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP