دواین هەواڵ

کوردستان‌

 20/05/2022

گەنجێکی پشدەر لە روبارێکدا خنکا

هەرێم نیوز 

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، ئەمڕۆ گەنجێک لەناو روباری گوندی دۆڵەبەفرە لەسنوری قەزای پشدەری سەر بە ئیدارەی راپەڕین خنکا.

بەرێوبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویكردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ  هەینی گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ لەناو روباری گوندی دۆڵەبەفرە لەسنوری قەزای پشدەری سەر بە ئیدارەی راپەڕین خنکاوە.

باسی لەوەش كرد، دوای زیاتر لە یەک کاتژمێر تەرمەکەی لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانی ژاراوە دەرهێندراوەتەوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئێوارەی دوێنێ گەنجێکی دیكه‌ لە دەریاچەی دووکان خنکا و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP