دواین هەواڵ

ئابوری‌

 20/05/2022

وەزیری دارایی عێراق: ئەمساڵ 20 ملیار دۆلار زیادەی داهاتمان هەیە

هەرێم نیوز

وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، ئێستا کاریگەرییە ئەرێنییەکانی گۆڕینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بۆ ئابوری عێراق دەكەوتوە.

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندوە، ئەمساڵ حكومەتی عێراق پێویستی بەقەرزكردن نابێت و سەرەڕای دابینکردنی خەرجییەکان 20000000 (بیست ملیار) دۆلاریش زیادەی داهاتی هەیە .

لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەی پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراکيش وەزیری دارای وتی، عێراق بۆ پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک  جێگرەوەی هەیە و دادگای فیدڕاڵیش بەگوێرەی روانگەی دادوەری پڕۆژەکەی هەڵوەشاندوەتەوە و هیچ فشارێکی لەسەر نەبوە.

عەلی عەلاوی ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی دارایی پابەندە بە جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP