هەرێم نیوز
بەڕێوه‌به‌رێتی مەدەنی شاری تەبقە جوتیارانی ئاگاداركرده‌وه لە پێویستی رادەستکردنی بەرهەمی گەنمی ناوچه‌كه به دامودەزگاکانی به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كه.
له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كه گشتاندنێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه، كه تێیدا هاتوه، "ئیداره‌كه هه‌ندێك رێوشوێن ده‌گرێته‌به‌ر له به‌رامبه‌ر ئه‌و جوتیارانه‌ی سه‌رپێچی ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێگه‌پێدانی كشتوكاڵی ده‌بێت بۆ خاوه‌ن زه‌وی یاخود كرێگرته".
بەپێی گشتاندنه‌كه، "جوتیارەکە مافی خۆی لەدەست دەدات بۆ هەر پاڵپشتییەک کە لەلایەن لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێرییه‌وه پێشکەشدەکرێت، مۆڵەتی وەرزی هاوین و زستانی ئه‌مساڵیشی هەڵدەوەشێتەوە، له‌گه‌ڵ ئه‌و پشتیوانییه‌ی بڕیاره بۆی بكرێت".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، جوتیارەکەكه مافی وەرگرتنی مۆڵەتی لە دەست دەدات بۆ وەرزی زستانی داهاتو.
به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر تا ئێستا نرخی کڕینی گەنمی له جوتیارانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی دیاری نەکردوە.
ساڵی رابوردو به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر نرخی کڕینی گەنمی لە جوتیاران بە 1150 لیرەی سوری بۆ هەر کیلۆیەک دیاریکرد.