دواین هەواڵ

کوردستان‌

 20/05/2022

بۆکان حەسەن: گووگڵ شێوەزاری سۆرانی لە تاقیکاریەوە کرد بە فەرمی

هەرێم نیوز  

دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس رایگەیاند، ئەمڕۆ کۆمپانیای گووگڵ زمانی کوردی شێوەزاری سۆرانی لە تاقیکاریەوە کرد بە فەرمی بۆ بەشی وێبسایت و ئەپی گووگڵ.

بۆکان حەسەن"دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق و ھەرێمی کوردستان لەلێدوانێكدا بە كوردسات نیوزی وتوە، بۆ ماوەی 11 مانگ شێوەزاری سۆرانی لە کۆمپانیای گووگڵ لە ژێر تاقیکاریدا بووە، ئەمڕۆ کۆمپانیای گووگڵ زمانی کوردی شێوەزاری سۆرانی لە تاقیکاریەوە کرد بە فەرمی بۆ بەشی وێبسایت و ئەپی گووگڵ.

دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس وتیشی، لە ئێستادا لە ھەوڵی ئەوەدان بەشی سیستمی دەنگی زمانی کوردی بۆ گووگڵ چالاک بکرێت،  بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ ئەندازیارانی کۆمپانیاکە گفتوگۆیان کردوە.

دەشڵێت:"چاوەڕوان دەکرێت سیستمی دەنگیش ھاوشێوەی تێکست لە گووگڵ کراودسۆرس جێگیر بکرێت."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP