دواین هەواڵ

جیهان‌

 20/05/2022

ئۆکرانیا ئاماری ٢٤ کاتژمێری جەنگی لەگەڵ روسیا بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز

ئۆکرانیا ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا 14 هێرشی روسیایان لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکە تێکشکاندوە و هەشت تانک و 14 یەکەی مودەرەعە و شەش ئۆتۆمبێلی جەنگی روسیایان لەناوبردوە.

ئەمڕۆ هەینی، دەستەی ئەرکانی سوپای ئۆکرانیا، ئامارەکانی  24 کاتژمێر جەنگی لەگەڵ روسیا بڵاوکردەوە ئاشکراشی کرد، توانیویانە فڕۆکەیەکی جەنگی روسی لە جۆری Orlan-10 بخەنە خوارەوە و 14 هێرشیان بەرپەرچ داوەتەوە و هەشت تانک و 14 یەکەی مودەرەعە و شەش ئۆتۆمبێلی جەنگی روسیایان لەناوبردوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەو ماوەیەدا 13 هاوڵاتی مەدەنی لە هەرێمی لۆهانسکی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا لە ئەنجامی بۆردومانەکانی روسیا کوژراون.

لەئێستادا هەریەکە لە ناوچەکانی سێڤەر و دۆنێتسک و لیسیکانسک دواین سەنگەرەکانی بەرگری ئۆکرانیان و سوپای روسیاش گەمارۆی دو لەو ناوچانەیان داوە و شەڕ و پێکدادانەکانیش بەردەوامیان هەیە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند روسیا ناوچەکانی دۆنباسی کردوەتە دۆزەخ، لەدوای بێئومێدبونی لە رۆژئاوای وڵاتەکە هێرشەکانی لە باشورو و رۆژهەڵات چڕکردوەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP