هەرێم نیوز
کۆشکی سەرۆکایەتی فەرەنسا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینى، حکومەتی نوێی وڵاتەکە بە سەرۆکایەتی ئیلیزابێس بۆرن رادەگەیەندرێت .
کۆشکی سەرۆکایەتی فەرەنسا، لە بڵاوکراوەیکدا رایگەیاند ، دوای چەند رۆژێک لە چاوەروانی، ئەمرۆ حکومەتەکەی بۆرن رادەگەیەندرێت و رۆژی دوو شەممەش یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەرێوەدەچێت.
لە چەند رۆژی رابردوودا ، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ، ئیلیزابێس بۆرنی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دیاریکرد ، ئیلیزابێس بۆرن لە ساڵی ١٩٦١ لە باوکێکی روسی و دایکێکی فەرەنسی لە دایکبوە ، یەکەم ژنە کە دوای ٣٠ ساڵ پۆستی سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا وەربگرێت .