هەرێم نیوز
باڵیۆزی نوێی ئێران لە عێراق رایگەیاند ، دژی ھەر کەسێک دەوەستن کە ھێڵە سورەکانیان تێبپەرێنێت .
"محەمەد کازم ئال سادق"، باڵیۆزی نوێی ئێران لە عێراق لە تویتەر نوسیویەتی، ئێران ھێما ئاینییەکان بە ھێڵی سور دادەنێت و نابێت ئەو ھێلە تێبپەرێندرێت ، دژی ھەر کەسێکیش دەوەستن کە ھێڵە سورەکان تێبپەرێنێت ، ھەر کەسێکیش ھێرش بکاتە سەر ھێما ئاینیەکان ، نوێنەرایەتی ئێران ناکات .
لە مانگی رابردوودا ئێران باڵیۆزەکەی لە بەغداد گۆڕی و لە شوێنی ئیرەج مەسجدی، محەمەد کازم ئال سادق راوێژکاری پێشووی سوپای پاسداران کە ئێستا سەر بە دەزگای ھەواڵگری ئێرانە، بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە دیاریکرا .