هەرێم نیوز
سه‌رۆكی ئۆكرانیا، ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، رووسه‌كان فشاریان له‌سه‌ر دونباس چڕ كردووه‌ته‌وه و ناوچه‌كه‌یان كردووه‌ته دۆزه‌خ.
ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه شه‌وی رابردوو بڵاویكرده‌وه، ڕایدەگەیەنێت، ئه‌وه‌ی هاوبه‌شه‌كانمان ده‌یكه‌ن ته‌نیا به‌خشین نییه، به‌ڵكو ئه‌وان به‌شدار ده‌بن له پاراستنی ئاسایشی خۆیان و ئێستا ئۆكرانیا بایه‌خ به پاراستنی هه‌موویان ده‌دات له دژی رووسیا.
دەشڵێت: رووسه‌كان هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان چڕ كردووه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێت دۆنباس به ته‌واوی بگرن.
ئەوەشى خستەڕو، سوپای ئۆكرانیا توانيويه‌تی پێشڕه‌ی سوپای رووسیا له ناوچه‌ی خاركێڤ رابگرێت و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی رووسه‌كان ناوچه‌ی دونباس بكه‌نه دۆزه‌خ.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، رووسیا رایگه‌یاند، دوێنێ پێنجشه‌ممه 800 سه‌ربازی ئۆكرانی، كه خۆیان له ناوچه‌ی پیشه‌سازی ئازۆڤێستاڵی تایبه‌ت به ئاسن قایم كردبوو، هاتنه ده‌ره‌وه و خۆیان راده‌ستكرد و به‌و جۆره ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی تا ئێستا خۆیان راده‌ست كردووه، گه‌یشتووه‌ته 1730 سه‌رباز.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، له ریزی دیله‌كاندا 80 بریندار هه‌ن.