هەرێم نیوز
شارەزایەکى بوارى کەشناسى ڕایدەگەیەنێت، بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان، سبەینێ شەممە، پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دادەبەزن و خێرایی با، چالاک دەبێت.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، "سبەینێ شەممە ٢١-٥-٢٠٢٢ ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵێکی روون دەبێت لەگەڵ بوونی کەمێک پەڵە ھەوردا."
دەشڵێت:، "پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمرۆ بەرێژەی ٢ تا ٤ پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە و بەم شێوەیە دەبێت، لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٢٨ بە ١٨، ھەولێر ٣١ بە ٢٠ پلە، دھۆک ٣٠ بە ١٩ پلە، ھەڵەبجە ٣٠ بە ١٨ پلە، کەرکوک ٣٣ بە ٢١ پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان ٣٥ بە ٢٣ پلە دەبێت، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٢٩ بە ١٧ پلە دەبێت، لە سنوری ئیدارەی سۆران ٢٨ بە ١٦ پلە دەبێت."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، " خێرایی با لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر و ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین چالاک دەبێت بەخێرای ٢٠ تا ٣٥ کیلۆمەتر زیاتر لە کاتژمێرێکدا."