هه‌رێم نیوز
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن) رایگه‌یاندوه، له‌وه‌ی سوپای ڕوسیا سەرەڕای ئەو سەرکەوتنانەی لە خارکیڤ بەدەستی هێناون، سوپای ئۆكرانیا توانای چەسپاندنی کۆنترۆڵی خۆی بەسەر ناوچەی دۆنباس لە باشوری ئۆکرانیادا هەیەو ئەمەش ئاماژەیە بۆ درێژه‌كێشانی ململانێکان.
بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاندوه، ھێزەکانی روسیا لە روی یه‌كگرتویی و ئاستی لۆجستییەوە روبەڕوی گرفت بونەتەوە.
ئەو بەرپرسە کە نەیویستوه ناوی ئاشکرا بکرێت، وتویه‌تی، بەتەواوی بڕیارمانداوە هەمو هەوڵێک بدەین بۆ یارمەتیدانی ئۆکرانییەکان تا بەرگری لە خۆیان بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی وتوه، كه سوپای ئۆكرانیا، ئەوان لە بەرەکانی جەنگدا ئاستێکی زۆر باشیان هەیە، کێشەی یەکگرتویی و کێشەی سەرکردایەتییان نییە و توانای لۆجستی و پێداویستییەکانییشیان مێژوییە".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مه‌ریكا باسی له‌وه‌شكردوه، سه‌رباری هه‌مو ئه‌وانه، "هێشتا پێمانوایە کە ململانێکە درێژ دەبێتەوە".