هه‌رێم نیوز
لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتودا شەپۆلێکی خۆڵبارین له وڵاتی ئوردنه‌وه هه‌ڵده‌كات و كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌شت وڵاتی عه‌ره‌بی، یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ش عێراقه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌كه دەتوانرێت بە ناوچەیی وەسفبکرێت.
ماڵپه‌ڕی كه‌شناسی عه‌ره‌ب بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئەو شەپۆلەی کە لە ئوردنەوە دەستپێدەکات، هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سوریا، عێراق، سعودیە، کوێت، بەحرەین، قەتەر و ئیمارات ده‌گرێته‌وه‌و له‌وانه‌شه کاریگەری لەسەر سه‌ڵته‌نه‌ی عومانیش هه‌بێت.