هەرێم نیوز
حکومەتى تاڵیبان، لە بڕیارێکى نوێیدا ڕایدەگەیەنێت، پێویستە ئافرەتانى پەیامنێر و پێشکەشکار، لەکاتى دەرکەوتنییان لەسەر شاشەى تەلەفزیۆن پێویستە ڕ‌وى خۆیان داپۆشن.
بەگوێرەى هەواڵێکى پێگەى تڵوع نیوزی ئه‌فغانی، هیبه‌توڵا ئاخونزاده، رێبه‌ری بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان هۆشداری له‌باره‌ی شاردنه‌وه‌ی رووی بێژه‌ره ئافره‌ته‌كان له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی "فه‌رمانكردن به‌چاكه و نه‌هیكردن له خراپه" بڵاوكرده‌وه، به پێچه‌وانه‌وه مێرد، باوك و برایان ده‌ستگیر ده‌كرێن، یاخوود له‌كاره‌كانیان ده‌رده‌كرێن.
ئەوەشى خستۆتەڕو، وه‌زاره‌تی "فه‌رمانكردن به‌چاكه و نه‌هیكردن له خراپه" داوا ده‌كات ژنان "حیجابی عه‌ره‌بی و لادێنشینه‌كانی ئه‌فغانی" به‌كار بهێنن، به پێچه‌وانه‌وه تووشی سزای تووند ده‌بنه‌وه.
ئاماژەى بەوەشکردووە، به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه فه‌رمانڕه‌وایانی تاڵیبان به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیاندابوو، خه‌ریكه رێزی به‌ها و ئازادییه‌كانی ئافره‌تان ناگرن، به‌تایبه‌ت ده‌ركردنی ئه‌م بڕیارانه‌ی كه جوڵه و ئازادی ژنان سنووردار ده‌كات.