دواین هەواڵ

جیهان‌

 19/05/2022

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: رووسيا بە کۆگاکردنی دانەوێڵە جەنگی سێیەمی جیھانیی بەرپا کردووە

هەرێم نیوز 

ئەمریکا  ھۆشداری  لەقەیرانی خۆراك دەدات و دەڵێت، بەهۆی جەنگی ڕووسیا دژی ئۆکرانيا ئاسایشی خۆراک لە جیھاندا كەوتۆتە مەترسیەوە.

ئەمەریكاو ئەوروپا لەبارەی قەیرانی خۆراكەوە هۆشداری دەدەن و سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکانيش رایگەیاندوە، جەنگی ڕووسیا دژی ئۆکرانيا قەیرانی برسیەتی و کەمی خۆراکی زیاتر کردووە.

دوێنێ‌ پێنجشەممە،  کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی ئاسایشی خۆراک لە جیھان بەڕێوەچوو لە کۆبوونەوەکەدا ئەنتۆنیۆ گۆتێرس،سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، جەنگی ڕووسیا دژی ئۆکرانيا قەیرانی برسیەتی و کەمی خۆراکی زیاتر کردووە و ئەگەر ڕووسیا ڕێگە بە ئۆکراین نەدات دەست بە ھەناردەکردنی گەنم بکاتەوە قەیرانی خۆراک چارەسەر نابێت.

هاوكات، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، جەنگی ڕووسیا دژی ئۆکراین بووەتە ھۆی کەمبوونەوەی خۆراک لە سەرجەم وڵاتانی جیھان. 

هەرلەوكۆبونەوەیەدا، ئانالێنا بێیەربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رەخنەی توندی ئاراستەی رووسیا كردو رایگەیاند،رووسەكان بە کۆگاکردنی دانەوێڵە جەنگی سێیەمی جیھانیی بەرپا کردووە و بەم جۆرەش دەیانەوێت جیھان برسی بکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP