دواین هەواڵ

جیهان‌

 18/05/2022

ڤلۆدیمیر زیلینسکی: هێرشە موشەکییەكانى رووسيا ئیرادەی ئۆكرانییەكان بەهێزتر دەکەن

هەرێم نیوز 

سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، هێرشە موشەکییەكانی سوپای رووسیا  هیچ شتێک  لەمەیدانی جەنگ ناگۆڕن و ئیرادەی بەرگریی و دژ بە داگیرکاریی بەهێزتر دەکەن.

ڤلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە وتارێکیدا كەلە 83 هەمین رۆژی جەنگدا پێشكەشی كرد رایگەیاند، ئەمرۆ رووسیا هێرشی موشەکی زۆر توندی كردۆتە سەر ناوچەکانی لڤیڤ و سومی و چێرنیهیڤ.

سەرۆکی ئۆکرانیا وتیشی سوپای رووسیا هەوڵ دەدات بە زیادکردنی هێرشە كانی قەرەبووی ئەو شکستەنە بکاتەوە.

زیلینسکی دەشڵێت:" هێرشە موشەکییەكان ئیرادەی بەرگریی ئۆكرانییەكان دژ بە داگیرکاریی رووسیا بەهێزتر دەکەن".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP