هه‌رێم نیوز
ئەو چەقبەستوییە سیاسییەی هەڵبژاردنی پێشوەخت دروستیكردوه، مقۆمقۆی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنێكی نوێی به‌هێزكردوه.
چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كرێت، دوای 30 رۆژه مۆڵه‌ته‌كه‌ی سه‌در، فراكسیۆنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی و سیاده په‌نا بۆ ئه‌و بژارده‌یه به‌رن.
سه‌ڵاح ئه‌لعه‌ربه‌وی، سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی هۆشیاری باسی له هه‌وڵه‌كان كرد بۆ تۆماركردنی سكاڵا له‌سه‌ر محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به پاساوی ئه‌وه‌ی وڵاتی خستوه‌ته بۆشایی یاساییه‌وه.
ئەلعەربەوی داوایكرد، دادگای فیدراڵی بڕیارێک دەربکات له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی پەرلەمان وه‌ك نوێنەری خەڵک نەماوە و دەبێت خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.
لە دەستوری عێراقدا میکانیزمی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دیاریکراوە، ئەویش ئەوەیە پەرلەمان بە زۆرینەی ڕەهای ئەندامەکانی لەسەر داوای یەک لەسەر سێی ئەندامەکانی هەڵدەوەشێتەوە، یاخود
سەرۆکوەزیران به ره‌زامه‌ندی سه‌رۆك كۆمار داوای ئه‌وه بكات له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
شیکاره‌كان به‌و ئاراسته‌یه ده‌ڕوات ڕەنگە سه‌در پەنا بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ببات دوای تەواوبونی ئه‌و 30 رۆژه‌ی دایناوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یاره‌كانی حكومه‌ت پێك‌بێنن.
له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی سه‌در تا سه‌ر هاوپه‌یمانی خۆی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپه‌یمانی سیاده‌ی سوننه‌كان بپارێزێت، ده‌توانن پێكه‌وه په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شێننه‌وه‌و رێژه‌ی یاسایی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كه دو له‌سه‌ر سێیه، ته‌واو بكه‌ن.
سەرۆکی ناوەندی بیرکردنەوەی سیاسی، ئیحسان ئەلشەمەری، پێشنیاریکردوه سەدر بچێتە سەر بژاردەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و وتویه‌تی: بە ئەگەرێکی زۆرەوە سەدر دەچێته سه‌ر ئه‌و بژارده‌یه تا دادگای فیدراڵی شه‌رمه‌زار بكات به‌هۆی ئه‌و بڕیارانه‌وه ده‌یدات بۆ په‌كخستنی پرۆسه‌ی سیاسی و پێكهێنانی حكومه‌ت.
رۆژنامه‌نوس، زەید عەبدولوەهاب، بژاردەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و چون به‌ره‌و هەڵبژاردنی پێشوەخت رێگه‌یه‌كه بۆ دەربازبون لەم قەیرانەی ئێستا.
هاوکات مەهدی ئەلعەردی چاودێری کاروباری عێراق پێیوایە رێژەی بەشداریکردن له هەڵبژاردنی پەرلەمانی دواتری په‌رله‌مان زۆر نزم دەبێت و دەگەڕێینەوە بۆ چوارگۆشەی یەک.
مه‌زهه‌ر ئەلجەنابی رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت پێش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، دادگای فیدراڵی هەڵبوەشێتەوە.
سوهەیلە سوڵتانی نوێنەری رەوتی ئەلسادقون رایگەیاند، دواخستن و پەکخستنی ئەنجومەنی نوێنەران دەبێتە هۆی دووبارە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی یاسادانان و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان.
مشعان ئەلجبوری کە بە بڕیارێکی دادگای فیدراڵی ئەندامێتییەکەی هەڵوەشایەوە، پێشتر پشتگیری خۆی بۆ بیرۆکەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق پشتڕاستکردەوە، و پێیوایە "هاوپەیمانی ڕزگاری نیشتمانی" زۆرینەی ئه‌وه‌ی هه‌یه په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
بەڵام چوارچێوە هەماهەنگی تێبینی لەسەر ئه‌و قسانه هه‌یه كه ده‌كرێن بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و رایگه‌یاندوه، ئەوانە هەڕەشەی ناواقیعین و بەهیچ شێوەیەک ناتوانرێن جێبەجێ بکرێن.
aهه‌رێم نیوز له سایتی مه‌سه‌له‌وه كردویه‌تی به كوردی