هەرێم نیوز
کەشناسێکى عێراقیى پێشبیندەکات ئێوارەى شەممەى داهاتوو، شەپۆلێکى دیکەى خۆڵبارین عێراق بگرێتەوە و سێ رۆژ بخایەنێت.
سادق عەتیە، ئەمرۆ چوارشەممە، لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی نوێی خۆڵبارین لە ڕۆژی شەممەدا بە سوکی دەست پێبکات، ئێوارەی هەمان رۆژ شەپۆلەکە بەهێز دەبێت.
دەشڵێت: سەرەتای شەپۆلەکە لە ڕۆژهەڵاتی سوریاوە دەستپێدەکات و دواتر دەگاتە شارەکانى ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژئاوای عێراق، دواتر سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە.
ئاماژەى بەوەشکردوە، پێشبینی دەكرێت شەپۆلەکە رۆژانی یەكشەممە و دووشەممەش بەردەوام بێت. زۆرترین رێژهی چڕی خۆڵبارینهكه له شارهكانی فوراتی ناوهڕاست و باشووری خۆرئاوای عێراق دهبێت و پلەى گەرماش روو لە نزمبوونەوە دەکات و لەهەندێ ناوچە دەگاتە هەشت پلە.
ئەو کەشناسە رێنمایی دەداتە هاوڵاتییان لەکاتى شەپۆلەکەدا گەشتى وشکانى باش نییە، ئەو نەخۆشانەی هەستیاری و تەنگەنەفەسییان هەیە پێویستە ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر و دوور بکەونەوەلە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ بە تۆز و لە ماڵەوە بمێننەوە مەگەر پێویست بکات.