دواین هەواڵ

جیهان‌

 18/05/2022

تورکیا ناهێڵێت سوید و فینلەندا ببنە ئەندامى ناتۆ

هەرێم نیوز

میدیا جیهانییەکان ڕایدەگەیەنن، توركیا لەبەرامبەر ئەندامبوونى فینلەندا و سوید لە هاوپەیمانێتى ناتۆ ناڕازییە و هەر بۆیە ڕێگری له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" كردوه‌ بۆ بەندامبوونى ئەو دوو وڵاتە.

ئاژانسی "فایناشناڵ تایمز"، بڵاویکردۆتەوە، هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی به‌نیازبو ئه‌مڕۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، تاوتوێی ئه‌و داواكارییانه‌ بكات كه‌ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی فینلاند و سویده‌وه‌ پێشكه‌ش كراون بۆ وه‌رگرتنیان وه‌كو ئه‌ندام و وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌ستی به‌ڕێكاره‌كان بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵوێستی ئه‌نقه‌ره‌وه‌، كاره‌كان راگیران.

نوێنه‌ری توركیا، ڤیتۆی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ندامبونی فینلاند و سوید له‌ ناتۆ به‌كارهێناوه‌ و هه‌مو هه‌وڵێكی خستوه‌ته‌گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی رێگری له‌ به‌ئه‌ندامبونی ئه‌و دو وڵاته‌ بكات، "هۆكاره‌كه‌شی بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی مه‌رجه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌".

هەوڵەکانى تورکیا بۆ ڕێگریکردن لە ئەندامبوونى ئەو وڵاتە لە هاوپەیمانێتى ناتۆ، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە تورکیا واى دەبینێت،  فینلەندا و سوید، هەڵوێستێکى ڕونیان نیە، لەبەرامبەر گروپەچەکدارەکان، بە نتیبەت پارتى کرێکاران، (پەکەکە).



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP