دواین هەواڵ

وەرزش‌

 18/05/2022

تاکتیکی پۆزێشناڵ پلەی چییە ؟

نوسینی: بەهادین زەڕایەنی - نوسەر و ڕاهێنەری تۆپی پێ

بە درێژایی ئەم نوسینە، تیپە جۆراو جۆرەکانتان نیشان دەدەم کە یاری شوێن بەکاردێنن و هەوڵ دەدەم پرەنسیپە سەرەکیەکانی ڕوون بکەمەوە بۆ ئەوەی لە ژێر هەر ناونیشانێکدا بینیتان بیناسنەوە .

"تاکیتکی پۆزێشناڵ پلەی" یاریزانەکان دابەش دەکات بۆ ناوچەکان و هەر یاریزانێک بۆ ناوچەیەک دیاری دەکرێت و ڕۆڵی جیاوازی تیادا دەبینێت یان هـەر ناوچەیەک ڕۆڵێکی جیاوازی هەیە واتە هەر یاریزانێک ئەرکێکی جیاوازی هەیە بۆ جێبەجێکردن. زۆر جارێکیش ئەگەر یاریزانێک بچێتە ناوچەیەکی تر، دەبێت یاریزانێکی هـاوڕێی شـوێنی ئـەو یاریزانە بگرێتەوە، ئەویش ئەوەیە کە ئێمە پێی دەڵێین تەواوکەری یەکدی .

"ئامانجی پۆزێشناڵ پـلەی" ئـەوەیە کـە نـاوچەکان و ئـەو ئەرکانەی لەناویاندان دەتوانـرێت داگـیر بـکرێن و لـەلایەن یاریزانانی جـیاوازەوە بـەکـاربێن بـۆ شێوازی یـاریـکـردن ، شێوازی یاریکردن لە تۆپی پێ وەک زمان وایە و بە چەندین شێوە گۆڕانکاری بەسەردا دێت زیاتر لە هەموو شێوازەکانی تری یاری .

لە کاتێکدا ڕینوس میشێلس و جۆهان کرویف لە کاتی خۆیان لە ئەیاکس و بەرشلۆنە پێشەنگی یاری پێگەیی بوون، پیـپ گواردیۆلاش سەرکەوتووترین بەڕێوەبەر بووە بە بەکارهێنانی ئەم شێوازەی شانۆگەرییەکە بـەتایبەتی لـەسـاڵی 2008 بـۆ 2011 ، ئینجا لە بایرن میونخ و مانچستەر سیتی ئێستا . هەروەها ئێستا زۆررێک لە ڕاهێنەرەنـوێـیـەکانیش هـەوڵـی خۆگونجاندن دەدە لەگەڵ ئەم شێوای یاریکرنەدا .

بۆ دووەم جار دەتوانین بڵێین : پـۆزێشناڵ پلـەی بریتیە لـە کۆمەڵێك ڕێنمایی هێرشبەرانە بۆ یاریکردن لە ناو سیستەمی
پێکهاتەکەدا ، شوێنی یاریکردن دابەش دەبێت بـۆ کۆمەڵێک زۆنی دیاریکراو ، کە زۆر جار بریتیە لە چوار هێڵی ستونی و هەندێك هێڵی ئاسۆیی .

ئایا مەبەست لەمە چییە ؟

یاردەری پێشوی گواردیۆلا و بەڕێوەبەری یانەی فلامینگۆ (دۆمینک تۆرێنت) دەڵێ : ئـەوە یارییـەکی پـێگەیە نـەک خاوەنداری. ئەمە مانای چیە؟ واتە کاتێک تۆپەکەتان لایە ، ئامانجەکە جوڵاندنی تۆپەکە نییە بەڵکو گواستنەوەی تیپی ڕکابەرە بە سوچێکی یاریگاکە یان بـۆ بەشێکی یاریـگاکـە . ئەمەش پێی دەڵێن باڵێکی بەهێزی و باڵی بێهێز بۆتیپی بەرامبەر.

نموونەی جۆراوجۆری یاری شوێن :

توخمی سەرەکی یاری شوێن ، شوێن دانانە ، بۆ ئەوەی بەسەرکەوتوویی ئەم سیستمە جێبەجێ بکرێت پێویستە یاریزانەکان لەوە تێبگەن کە تەنانەت ئەگەر ڕاستەوخۆش بەشدار نەبن لە یاریەکەدا دەتوانن یارمەتی تیپەکەیان بدەن بەوەی لە ئاستێکی بەرزدابن .

یەکێک لە سوودەکانی یاری شوێن ئەوەیە کـە بۆشـایـی دروست دەکات بۆ هەڵگرانی تۆپەکە، کـە ڕێـگـەی پێـدەدات کاتێکی زیاتر لەسەر تۆپەکە هەبێت بۆ ئەوەی پاسی دروست بە کێش و کاتی دروستەوە دروست بکات، یان تۆپەکە بەرەو پێشەوە هەڵبگرێت بۆ ئەوەی لەچەند ناوچەیەکی دیاریکراوی یاریگاکە باڵادەستی دروست بکات.

هەروەها یاریزانەکان دەتـوانـن بـۆشایی دروست بـکـەن بۆ یاریزانە هاوڕێکانیان لەزۆنە جیاوازەکانی یاریگادا بە ستونی و ئاسۆیش . ئەمە جگە لەوەی دەتوانن بەباشی شوێنـەکانی خۆیان و هاوڕێ یاریزانەکانیان بناسنەوە . لەوەش گـرنگتر ئەوەیە دەتوانن لە پۆزێشنەکانی یەکدیدا بمێنەوە و یـاری تیادا بکەن ...هد

هـەروەها هـەر یاریـزانێک لە هێڵی ستـوونی یـان ئـاسۆیی جیاوازدایە، کە یارمەتی هێڵی یەکەم دەدات بۆ دۆزینەوەی پاسێک بۆ بۆشایی بۆ یەکێک لە هاوڕێکانی ، بۆ تێگەیشتنی زیاتر تەماشای یاری یانەکانی(مانسیتی و بایەرمونیخ) بکەن.

بەڵام هەرچۆنێک بێت، ناتوانرێت گۆڕینەکانی یاری و بۆشای بەدەست بهێنرێت ئەگەر یاریزانان لایـەنی( ژێـریـان ) بـەکـار نەهێنن یان ڕاهێنەر هەوڵی بەرەو پێش چوونی ئەم لایەنەی یاریزانی نەدابێت .

ئێستاش بابەکورتی باسی لایەنی بەرگریی پۆزێشناڵ پلەی بکەین :

زۆربەی ئەو تیمانەی کـە یاری شوێن بـەکاردێنن بـە هێـڵی بەرگری بەرزەوە کار دەکەن و ڕێگە بە یاریزانانی هێرشبەر دەدەن لە ناوچەیەکی سنورداربـن لـەکاتێکدا هـێشتـا مەودای پێویستیان هەیە بۆ دۆزینەوەی بژاردەی تێپەڕبوون، چونکە یاریزانەکان ناتوانن هەمان ڕووبەری تۆپەکە داگیر بکەن.

با بەمانایەکی تـر بـۆتـان بـاس بکەم ، ئەو تیـپـانەی بـەم شێوازی تاکتیکیە یاری دەکەن دەبێت نێوان هێڵی بەرگری و هێڵی هێرشبردنیان لە نێوان 25 بۆ 35 مەتر بێت.

ئەمە هەروەها توانا بە یاریزانانی هێرشبەر دەدات که تۆپەکه باشتر بەدەست بێنن لەوکاتانەی کەلەسەر پاڵە پەستۆ بەرزە کان بەردەوام دەبن ، چونکە ئـەوان لـەیەك نزیـک دەبـنـەوە
کاتێک تیـپی بـەرامبـەر تـۆپی لایە ، بـەمـەش زۆر کـاتێـک هێڵەکان لەیەکید جیانابنەوەو تیپی بەرامبەر ناتوانێت لە نێوان هێڵەکان یاری بکات .

ئستا با زۆر بەکورتی باسی خاڵی لاوازیشی هێڵی بەرگریی ئەم سیتەمە بکەین :

کاتێک تۆپەکە دەکەوێتە ژێر ڕکێفی تیپی بەرامبەرەوە دەبێ خاوەنی ئەم شێوازی بە هێڵێکی بەرزی ستونی یاری بکات وەک پێشتریش لەسەرەوە ئاماژەم پێداوە ، لـەم کاتـانـەدا ئەگەر تیپی بەرامبەر خاوەنی تۆپ هەڵـگرێکی باشبن یـان هێڵی یەکەمیان توانایان باش بێت بۆ ناردنی تۆپی ستونی
و خاوەنی هێشربەرێکی خێرابن ، ئەوا زەحمەت نییـە کـە بتوانن بە ئاسانی بگەنە ناو خەتی ئەو تیپکەی کە بەم پشت دەبەستن بەم شێوازی یاریکردنە ، چونکە هێڵی یەکـەمی تیپەکە بۆشاییەکی لە ڕادەبەدەری لە پشتی خۆیانەوە جێ هێشتەوە . بەمەش ئاسان دەبێت بـۆ تیـپی بـەرامـبـەر کە بتوانن بگەنە ناو خەتی تیپکەوە .

ئەگەر گریمانەیەکی بەردەست بێنینەوە ، ئەوا تیپـەکانـی گواردێلا باشترین نمونەن بۆ ئەم مەبەستە ، ئـەگەر ئێمە بـەچاوێـکی هۆشەکـیـانەوە بڕوانینە ئـەو تیـپانەی کـەلـە تیپەکانی گواردێلا دەبنەوە زیـاتر پـشت دەبـەستت بـەم شێوازی یاریکردنە ، کە ئەویش پشت بە ستنە بە ناردنی تۆپی ستونی بۆ پشتی هێڵی یەکەم ....هد

چۆن ئەم بنەمایانە ئاسان دەکەیت بۆ ناسینەوەیان؟

ئەگەر تا ئێرە خوێندبێتەوە، تۆ پێشتر بیـرۆکـەیـەکـی زۆر ڕوونترت هەیە دەربارەی ئەوەی کە یاری شوێن بە ڕاستی مانای چییە. هەرچۆنێک بێت، من دەمەوێت دوایین ئامڕازت بدەمێ بۆ ناسینەوە و/یان تێگەیشتن لە هۆکاری یاریکردنی ئەم شێوازەی یاری کردن.

با بگەڕێینەوە بۆ سەرەتایی باسەکەی خۆمان ، دەتوانین بڵێین هیچ ڕاڕەوێکی دیـاریکـراو نـاکرێـت لـەلایـەن دوو یاریزانەوە داگیر بکرێت بەتایبەتی ناوچە فراوانەکان ئەوە زۆر ناسراوە کە کایل والکەر گۆڕدراوە بۆ دواوەیەکی تەواو لە لایەن گواردیۆلا بۆ باشترکردنی ( مانـچستەر سیتی ) لە گواستنەوەی بەرگریدا. هەرچۆنێک بێت، زۆرکەس نازانن کە ئەمە هەر لەبەر ئەوەیە کە ڕەحیم ستێرلینگ بە شێوەیەکی سەرەکی لە باڵی ڕاستدا بەکارهاتووە نەک لای چەپ .

شتێکی تر کە یارمەتیت دەدات تیمی یـاری شـوێن دیـاری بکەیت ئەو خولانەوەیە کە ئەنجامی دەدەن. خولانەوەکان ئەوە دەگەیەنن کە کاتێک یاریزانێک ناوچەی سەرەتای خۆی جێدەهێڵێت، یاریزانێکی تر دەبێت بچێتە ئـەو نـاوچەیە بۆ قەرەبووکردنەوەی بۆشایییەکەی.سوڕانەوەکان زۆر بەسوودن کاتێک ئەوان ڕێگاکانی تێپەڕاندن دەکەنەوە، بەڵام هەروەها دەتوانن بۆشایی دروست بکەن بۆ ئەوەی تۆپهەڵگرەکە بچێتە ناوەوە. ئەمە لە تۆزێک زەقکراوەتەوە، لەو شوێنەی کێڤن دی برویین بڕیاری گەڕان دەدات بۆئەوەی واڵکەر بچێتەبۆشاییە کەوە بۆ دروستکردنی پاسێکی ڕاست یان ستونی .

ئـەنـجـام .

یاری پۆزێشناڵ پلەی قسەی زۆر لەسەرکراوە و زۆر بەکار هێنەری هەیە لە ئێستای تۆپی پێدا ، بۆیە ئێستا تاڕادەیەک گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و دەستکاری کرۆکی شێوازەکە کراوە و ئاڵۆزتریش کراوە . من لێرەدا باسی زۆرێک لەو حاڵەتانەم نەکردووە کە جەوهەری تاکتیکەکە دەبن بە ڕێوە وەک ( یاریکردن وەک جەستەیەک و قۆناغەکانی هێرشبردن و بەگریکردن و کوالێتی یاریزانەکان و فکری ڕاهێنەر و ....هد



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP