دواین هەواڵ

جیهان‌

 17/05/2022

ئەمریکا مووشەکێکی تاقیکردەوە کە خێراییەکەی پێنج ھێندەی خێرایی دەنگە

هەرێم نیوز
ئەمریکا لە نوێترین تاقیکردنەوەی خۆیدا مووشەکێکی تاقیکردەوە، کە خێراییەکەی پێنج جار لە خێرایی دەنگ زیاترە.


ھێزی ئاسمانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ئەو تاقیکردنەوەیە بە سەرکەوتویی ئەنجامدراوە و مووشەکە نوێیەکە خێراییەکەی پێنج ھێندەی خێرایی دەنگە، تاقیکردنەوەکەش لە نزیک کەناراوەکانی باشوری کالیفۆرنیا ئەنجامدراوە.

لە ماوەی ڕابردووشدا، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، پەرەدان بە سیستمی مووشەکی کە خێراییەکانیان لە خێرایی دەنگ زیاتر بێت پەکی کەوتووە، ئەوەش دوای ئەوەی تاقیکردنەوەی یەکێک لە مووشەکەکانیان شکستی ھێنابوو.

لەسەر ئاستی جیھانیش، ئەمریکا و نەیارەکانی لە جیھاندا ھەنگاوەکانیان بۆ دروستکردنی ئەو مووشەکە نوێیانە چڕ کردووەتەوە و بە نەوەی نوێی چەک دادەنرێن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP