دانەر ئەسڵان
یاری نێوان وێستهامی لەندەنی و مانچیستەر سیتی پێشەنگ بە یەکسانی و بە 2 2 بە کۆتا هات.
بەم شێوەیەش یانەی سیتی هێشتا هەر پێشەنگە بە کۆکردنەوەی 90 خاڵ و دوا یاریشی لەگەڵ ئەستۆن ڤێلا دەبێت بەرامبەر بە تیپەکەی ستیڤن جیرارد کاپتنی پێشووی یانەی لیڤەرپول.
یانەی لیڤەرپول ئێستا خاوەنی 86 خاڵە ئەگەر هات و شەوی سێ شەممە بردنەوەی بەرامبەر بە یانەی ساوزهامتۆن تۆمار کرد ئەوا ژمارەی خاڵەکانی بەرز دەکاتەوە بۆ 89 خاڵ و بە جیاوازی 1 خاڵ لە دوای مان سیتی دەبێت لە هەفتەی کۆتاییش یانەی مانچیستەر سیتی لە سەر یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری یانەی ئەستۆن ڤێلا دەکات و یانەی لیڤەرپول ڕێدزیش میوانداری ولڤەرهامتۆن دەکات.
سیناریۆکان چین؟
1/ سیتی بردنەوە تۆمار بکات خاڵەکانی دەبێتە 93 خاڵ و چاوەڕێی هیچ ناکات و پاڵەوانە.
2/ ئەگەر لیڤەرپول شەوی سێ شەممە یەکسان بوو لەگەڵ ساوزهامتۆن یان هەفتەی ئاییندە بەرامبەر ولڤەر یەکسان بوو یان یەکێک لەو دوو یارییەی دۆڕاند تەواو مان سیتی پاڵەوانە.
3/ ئەگەر سیتی لەگەڵ ئەستۆن ڤێلا یەکسان بوو یاخود دۆڕا و لیڤەرپول هەردوو یارییەکەی بردەوە ئەوا لیڤەرپول نازناوەکە لە مانچیستەر سیتی دەبات بە کۆکردنەوەی 92 خاڵ و بە جیاوازی خاڵێک لە سیتی ئەگەر سیتی بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا یەکسان بوو یاخود دۆڕا ئەوە تەواو بە یەکسان بوونیشیان خاڵەکانی سیتی دەبێتە 91 خاڵ و لیڤەرپول ئەو کات پاڵەوان دەبێت.
4/ لە ئەگەری دۆڕاندنی سیتی بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا و یەکسان بوونێک و بردنەوەیەک بۆ لیڤەرپول ئەوان سیتی و لیڤەر هەر یەکەیان و خاوەنی 90 خاڵ دەبن ئەو کات بە پێی سیستەمی خولی پریمەر لیگ گەڕانەوە بۆ گۆڵ هەژمار دەکرێت لە ژمارەی گۆڵ دا بێگومان ستیزن پاڵەوان، چونکە هەردوو یاری چوون و گەڕانەوە یەکسان بوون.
با چاوەڕێ بین بزانین چی دەگوزەرێت لەم چەند ڕۆژەدا کە لە پێشە و کام یانە دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی پریمەر لیگ؟
1/ مانچیستەر سیتی
2/ لیڤەرپول