دواین هەواڵ

ئابوری‌

 16/05/2022

نرخی نەوتی خاو بەڕێژەیەکی زۆر بەرزبوویەوە

هەرێم نیوز

نرخى نه‌وتى خاوى له‌ بازاره‌کانى جیهاندا بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبوویەوە، ئەمەش دوای بڕیاری هەردوو وڵاتی سوید و فینلەندا دێت، کە ئامەدەییان بۆ بەئەندام بوون لە هاوپەیمانێتی ناتۆ دەربڕیوە. 

له‌ ئێستادا یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى برێنت له‌ بازاره‌کانى جیهاندا به‌ 114 دۆلارو 28 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.
هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا گه‌یشته‌ 113 دۆلارو 72 سه‌نت.

هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک به‌ 112 دۆلارو 47 سه‌نته‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.

به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى خاو دواى ئه‌وه‌ دێت که‌ به‌رپرسانى باڵاى سوێد و فله‌ندا سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به‌ هاوپه‌یمانى باکورى ئه‌تڵه‌سى(ناتۆ) بکه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن رووسیاوه‌ به‌توندى ره‌خنه‌ى لێ گیرا و له‌زارى وته‌بێژى کرملنه‌وه‌ ئه‌وه‌ راگه‌یاندرا که‌ چوونى ئه‌و دوو وڵاته‌ بۆ چوونه‌ ناو ناتۆ، ئاسایشى ئه‌وروپا باشتر ناکات.

هاوکات، کۆمپانیا نه‌وتییه‌ گه‌وره‌کانى جیهان ئاماده‌ نیین به‌رهه‌مى خستنه‌روو زیاتر بکه‌ن له‌ بازاردا که‌ خواستێکى زۆرى له‌سه‌ره‌ ئه‌وه‌ش هۆکارێکى دیکه‌ى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى خاوه‌.

به‌هۆى شه‌رى رووسیا به‌رانبه‌ر ئۆکرانیا سوته‌مه‌نى له‌ جیهاندا به‌تایبه‌ت نرخى غازو به‌نزین دوو به‌رانبه‌ر زیادى کردووه‌.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP