هەرێم نیوز
سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا، دەستلەکارکێشانەوەى خۆى پێشكه‌ش بە سەرۆک کۆمارى ئەو وڵاتە کردووە و وا پێشبینیدەکرێت هەر ئەمڕۆ، ئیمانیۆل ماكرۆن كه‌سێكی دیكه بۆ ئه‌م پۆسته هەڵبژێرێت.
بەگوێرەى هەواڵێکى ئاژانسی رۆیته‌رز، کە ئەمڕۆ بڵاویکردۆتەوە، جان كاستیكس، سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی پێشكه‌ش به ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی ئه‌م وڵاته كرد.
سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا بە ڕۆیتەرزى ڕاگەیاندووە، "دوای كاتژمێرێك له گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ماكرۆن، ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌م پێشكشی كرد".
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا 24 ى نیسان، بۆ جاری دووه‌م به زۆرینه‌ی ره‌ها دووباره وه‌ك سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرایه‌وه.