دواین هەواڵ

جیهان‌

 7 رۆژ پێش ئێستا

روسیا کارەبای فینلەندای بڕی

هەرێم نیوز
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ فینله‌ندا رایگه‌یاند، كۆمپانیای راونوردیكی رووسیایی ناردنی ته‌زووی كاره‌بای بۆ وڵاته‌كه‌یان راگرتووه‌.

 
كۆمپانیا رووسییه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، فینله‌ندا هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كی كاره‌بای نه‌داوه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ بێبه‌ش كراوه‌ له‌ ته‌زووی كاره‌با.

بڕینی ته‌زووی كاره‌با له‌سه‌ر فینله‌ندا له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌و وڵاته‌ هه‌وڵده‌دات ببێته‌ ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) و له‌ به‌رامبه‌ردا رووسیا دژی ئه‌و هه‌وڵه‌ وه‌ستاوه‌ته‌وه‌.

دوێنێ 13/5/2022، پەرلەمانی فینلەندا بە زۆرینەی دەنگ بە ئەندامبوونی وڵاتەکەیان لە ناتۆ پەسند کرد و بڕیاریشە ئەمڕۆ حکومەتی فینلاندا داوای ئەندامیێتی خۆی بۆ  ناتۆ پێشکەش بکات.

پێشتریش روسیا بەهۆی فشارە سیاسیەکانیەوە پشتگیری وڵاتانی ئەوروپا بۆ ئۆکرانیا غاز و نەوتی لەسەر چەند وڵاتێ بڕیوە.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP