دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 1 هەفتە

شەپۆلێکی خۆڵبارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

هەرێم نیوز 

كەشناسێكی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەمە ئەگەر ھەیە شەپۆلێکی مامناوەند بۆ چڕی خۆڵبارین ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

ئاراز جه‌بار، شارەزای كه‌شناسی كوردستان رایگەیاند، لە ئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی ھەوا لە دەریای ناوەراستەوە کە بەسەر ناوچەکانی باکوری سوریاوە داخڵی باکوری کوردستان و وڵاتی تورکیا ئەبێت بەشێوەی بارانبارینی پچر پچر کاریگەری لەسەر ئەم ناوچانە ئەبێت.

راشیگەیاندوە، بەرەی پێشەوەی نزمەپاڵەپستۆکە لەھەوایەکی وشک پێکھاتووە دەکەوێتە نێوان سنوری وڵاتی عێراق و سوریا ئەبێتە ھۆی زیادبوونی بەرچاوی خێرای با کە ئەمەش لەم ناوچانەدا ھۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی زۆر وە پێشبینی دەکرێت بە ئاراستە باکەوە ئەم شەپۆلە خۆڵبارینە لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەمە بگاتە ناوچەکانی ھەرێم و عێراق

ئاماژەی بەوەشكردوە، کاریگەری ئەم شەپۆلە  تا بەرەبەیانی رۆژی سێشەمە 17 - 5 2022  بەردەوامی ئەبێت و دواتر کۆتای پێدێت.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP