دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 1 هەفتە

دادگاى سەربازى بەغداد بەتۆمەتى شاردنەوەى زانیارى و شوێنپێى دزیکردن 4 ئەفسەر و 3 پۆلیس زیندانی دەکات

هەرێم نیوز

دادگای تایبه‌تی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له‌ به‌غدا، سزای ساڵێك زیندانیكردن به‌سه‌ر 4 ئه‌فسه‌ر و 3 پۆلیس به‌پله‌ی رێپێدراو دەسەپێنێت و لە ئەرکەکانیان دووریان دەخاتەوە به‌تۆمه‌تی شاردنه‌وه‌ی شوێنه‌واری ڕووداوێكی دزیكردن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌ری ئاشکرایکرد، دادگای تایبه‌تی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له‌ به‌غدا، سزای یه‌ك ساڵ زیندانیكردنی ده‌ركرد به‌رامبه‌ر به‌ 4  ئه‌فسه‌ری پۆلیسی پارێزگای نه‌جه‌ف كه‌ كه‌ یه‌كێكیان پله‌ی مقه‌ده‌م، یه‌كێك رائید و دوو كه‌سیشیان پله‌یان نه‌قیبه‌، هه‌روه‌ها سزاكه‌ به‌سه‌ر 3 پۆلیسیش به‌پله‌ی رێپێدراو سه‌پێندراوه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ دەشڵێت: به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی دادگا جگه‌ له‌زیندانیكردنیان، سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ر و پۆلیسه‌كان له‌ ئه‌ركه‌كانیان دورده‌خرێنه‌وه‌ و ناتوانن چیتر له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌رك ببینن. 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژەى بەوەشکرد، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچونی دادگا، سه‌لمێندراوه‌ كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ر و پۆلیسه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای نه‌جه‌ف، له‌ ساڵی 2016 هه‌وڵیانداوه‌ روداوێكی دزیكردن بشارنه‌وه‌ و هۆكاریش بون بۆ هه‌ڵاتنی تۆمه‌تبارانی ئه‌و دزیكردنه‌.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP