دانەر ئەسڵان
یارییه دواخراوه‌كانی خولی پریمه‌ر لیگ به‌رده‌وامن و تیایدا شه‌وی چوار شه‌ممه چه‌ند یارییه‌كی تر به‌ڕێوه‌چوون پاش یارییه‌كه‌ی شه‌وی سێ شه‌ممه‌ی نێوان ئه‌ستۆن ڤێلا و لیڤه‌رپول شه‌وی چوار شه‌ممه‌ش چه‌ندان یاری به‌هێز به‌ڕێوه‌چوو كه تیایدا چێڵسی بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆمار كرد و دواتریش مانچسته‌ر سیتیش بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌تری تۆمار كرد كاتێك كیڤن دیبرۆین توانی سوپه‌ر هاتریك واتا 4 گۆڵ تۆمار بكات و ڕه‌حیم ستیرلینگیش گۆڵی 5 تۆمار كرد و بردنه‌وه‌یه‌كی تری گه‌وره‌ی تۆمار كرد و به ته‌واوه‌تی له نازناوی ئه‌م وه‌رزه نزیك بۆوه.
ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی شه‌و سێ شه‌ممه
ئه‌ستۆن ڤێلا 1 – لیڤه‌رپول 2
ئه‌نجامی یارییه‌كانی شه‌و چوار شه‌ممه
لیدز 0 – چێڵسی 3
لیسته‌ر 3 – نۆریچ 0
واتفۆڕد 0 – ئیڤه‌رتۆن 0
ولڤه‌رهامتۆن 1 – مان سیتی 5
كاتی یارییه‌كه‌ی شه‌وی پێنج شه‌ممه
تۆتنهام – ئه‌رسیناڵ سه‌عات 9:45 ی شه‌و – هه‌فته‌ی 22