دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 12/05/2022

توندوتیژى خێزانى

د.لاڤە دارا على پسپۆرى نەخۆشى یە دەرونى یەكان

بەپێى ئامارەكانى رِێكخراوى تەندروستى جیهانى هەر1 لە 3 ئافرەت لەسەرتاسەرى جیهاندا رِووبەرِوى توندوتیژى دەبێتەوە, زۆربەى زۆرى توندوتیژیى یەكان لە لایەن هاوژینەكانیانەوە ئەنجام دەدرێت. ئەم داتایانە واى لێدەكات كە زۆرترین وبەربڵاوترین كێشەبێت ولەهەمانكاتدا كەمترین رِیپۆرتیشى بۆ دەكرێت . بەربڵاوە لە هەمووكاتەكاندا و بەتایبەتى رِێژەكە بەرزدەبێتەوە لەكاتى قەیرانەكان وجەنگدا.

توندوتیژى دەكرێت بە پێنج جۆرى سەرەكى:

1. توندوتیژى جەستەیى.

2. توندوتیژى سێكسى.

3. توندوتیژى سۆزدارى مەبەست لێى جنێودان وبێرِێزى پێكردن یان ئیهمال كردنى ئافرەتەكە.

4. رِەفتارى كۆنترِۆڵكردن وەك بەدوورگرتنى ئافرەتەكە لە هاورِێیانى یان سنورداركردنى پەیوەندى یەكانى بە خانەوادەكەیەوە.

5. توندوتیژى ئابوورى وەك رِەزیلى یان سەندنى پارە لە ئافرەتەكە بەزۆرە ملێ.

توندوتیژى خێزانى دەبێتە هۆى بریندارى, نەخۆشى یە سێكسى یە گوازراوەكان, نەخۆشى یە دەروونى یەكان بەتایبەتى خەمۆكى, زەبرى دەرونى, بەكارهێنانى ماددەى هۆشبەر. لەهەمان كاتدا كاردەكاتە سەر منداڵەكان وئەگەرى رِوودانى چەندین نەخۆشى دەروونى جۆراوجۆریان تیا زیاد دەكات یان لەوانەیە ئەومنداڵانە خۆیان ببنەكەسێكى توندوتیژ لەگەورەیى داو هەمان رِەفتارى باوكە توندوتیژەكەیان دووبارە بكەنەوە بەمەش تاكێكى نەخۆش بەرهەم دێت كەدەبێتە هۆى دارِمانى كۆمەڵگا.

كەواتە باهەمووان دژى توندوتیژى بوەستینەوە و پشتیوانى پێشكەش ئەو ئافرەتانە بكەین كە توندوتیژیان بەرامبەر كراوە. هەوڵبدرێت لە رِێگەى كەمپینەوە ووشیارى پێویست سەبارەت بەم بابەتە بڵاوبكرێتەوە,لەهەمان كاتدا خێزانەكان پەروەردەیەكى دروستى رِۆڵەكانیان بكەن و رِێزگرتنى ئافرەت لەناخیاندابچەسپێنن تاكو بتوانرێت توندوتیژى كەم بكرێتەوە لەداهاتودا و كۆمەڵگایەكى تەندروست دوورلە توندوتیژى بنیات بنرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP