دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 1 هەفتە

وەزارەتی پێشمەرگە زانیاری لەبارەی ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەكەی ئەمرۆ ئاشكرا دەكات

هەرێم نیوز  

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، لەئۆپراسیۆنە هاوبەشەكەی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی توانیاویە بەشێکی زۆری ناوچەکە کێوماڵ بکەن.

لەبارەی ئۆپراسیۆنەهاوبەشەكەی ئەمرۆی هێزەكانی پێشمەرگەو سوپای عێراق وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكیی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتوە، ئەمڕۆ 12ی ئایاری 2022  ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عێراقی هێزەکانی میحوەری دووی قەرەتەپە ئەنجامدرا.

راشیگەیاندوە، لەم ئۆپەڕاسیۆنەدا، هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق توانیان بەشێکی زۆری ناوچەکە کێوماڵ بکەن و لە هەندێ خاڵدا نزیکبوونەتەوە لە یەکتری و هاوکاری و هەماهەنگی هەبوو.

ئەوەشهاتوە، لەدەرئەنجامی ئۆپراسیۆنەكەدا چەند شوێن و پەناگەیەکی داعش لەناو بردراوە.

لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتوە، بەداخەوە، لەمیانی ئەو ئۆپەڕاسیۆنە سەرکەوتوەدا پێشمەرگەیەکی ئازاو قارەمان بەناوی (ن.چ. د٦ /هاوار ڕۆستم) لەفەوجی ٢ی لیوای ۱۷ پیادە بۆمبێکی چێنراوی پێدا تەقیوە و بریندار بوو، لەئێستادا باری تەندروستی پێشمەرگەکە جێگرەو چارەسەری بۆ کراوە.

رونیشیكردۆتەوە، هێزەکانی پێشمەرگە لەو ئۆپەراسێۆنەدا، کێوماڵێکی وردی گوندەکانی (شۆراو، دەراجە، بەلەکەی سەروو، بەلەکەی خواروو، دۆڵی گولم کەوە، گوندی قۆری چایی) لە میحوەری دووی قەرەتەپە کرد.

ئاماژەی بەوەشكردوە، لە میحوەری دووی قەرەتەپەوە (لیوای ١٧ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە و چەند یەکەیەکی هێزەکانی یەکەی (٧٠)، بەشدارییان تێدا کرد لەم ئۆپەڕاسیۆنەدا ،هیچ روبەڕوبونەوەیەکی راستەوخۆ، لەنێوان پێشمەرگە و پاشماوەی چەکدارانی داعش درووست نەبوو.
.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP