هەرێم نیوز
ئه‌ندازیارێکى خۆراك، سوود و زیانەکانى جگه‌ری ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر دەخاتەڕو:
له‌شكر حه‌مید ئه‌ندازیاری خۆراك، له‌نوسینێكدا بڵاویکردۆتەوە، "جگه‌ری ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر كۆمه‌ڵێك سودی هه‌یه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، رێژه‌یه‌كی زۆر ڤیتامین B12ی تێدایه كه سودی هه‌یه بۆ زیادبونی خوێن و یارمه‌تی دروستبونی خڕۆكه سوره‌كان ده‌دات و كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندوسرتی ده‌ماره‌كان، به‌های خۆراكی به‌رزه و ده‌وڵه‌مه‌نده به پرۆتین، به جۆرێك 28.18%ی پرۆتینه.
دەشڵێت: "له‌هه‌مانكاتدا ده‌بێت ئاگاداربن جگه‌ر ئامێری پاڵاوتنه له له‌شی ئاژه‌ڵ یان مریشكدا، هه‌مو ئه‌و هۆرمۆن و ده‌رمانه‌ی كه ده‌درێت به‌ئاژه‌ڵه‌كه یان مریشكه‌كه تێیدا كۆده‌بێته‌وه، ژه‌هر له‌له‌شدا كۆده‌كاته‌وه، بۆیه پێویسته دڵنیا بین ئه‌و ئاژه‌ڵه یان مریشكه ماوه‌یه‌كه هۆرمۆن و ده‌رمانی پێنه‌دراوه ئینجا بیخۆین".
ئاماژەى بەوەشکردووە، "بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی ده‌رده‌شا (دا‌و الملوك) یان هه‌یه جگه‌ر گونجاو نییه، چونكه بڕێكی زۆر ترشی یوریك دروستده‌كات، رێژه‌یه‌كی زۆریش چه‌وری و كۆلیسترۆڵی تێدایه و بۆ ئه‌و كه‌سانه زۆر گونجاو نییه كه نه‌خۆشیی دڵ و بۆڕییه‌كانی خوێنیان هه‌یه، هه‌روه‌ها جگه‌ری به‌ستوی هاورده نه‌بێت، چونكه رێژه‌یه‌كی زۆر نیتراتی سۆدیۆمی تێدایه كه له هه‌ندێك باردا زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت".