هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری بانکی هەرێم لە سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ مووچەی مانگی ئاداری سەرجەم ئەو بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگانە دابەشدەکرێن کە تاوەکو ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە.
عەبدولڕەحمان ساڵح، بەڕێوەبەری بانکی هەرێم لە سلێمانی رایگەیاند، ئەمرۆ پێنجشەممە، مووچەی مانگی ئاداری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتیی رێگەوبان، بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری، بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکان و سەرجەم ئەو شوێنانەی دیکە کە هێشتا مووچەی مانگی ئاداریان وەرنەگرتووە.
وتیشی، لە رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان و پارەی مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێت، کە دەرماڵە و مووچەی مانگی ئادارە.