هەرێم نیوز
ده‌نگۆكان سه‌باره‌ت به توشبونی پۆتین به نه‌خۆشی پاركنسۆن، یان وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه؛ به‌رده‌وامه، ئه‌مڕۆش پۆتین له نمایشی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی قاچی به به‌تانییه‌كی ئه‌ستور داپۆشیبو، ئەوەش ئەوەندەی تر قسەوباسەکانی لەسەر توشبونی بە نەخۆشی چڕتر کردەوە.
تونی برینتۆن، دیبلۆماتكاری پێشوی به‌ریتانیا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ سكای نیوز وتویه‌تی، "به‌تانییه قورسه‌كه ورده‌كاری سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه دوای ئه‌وه‌ی باس له‌وه ده‌كرێت ته‌ندروستی تێكچوه."
شاره‌زایان ده‌ڵێن، ده‌ركه‌وتنی پۆتین به‌راورد به ساڵی رابوردو لاواز بو، هه‌ندێكیشیان ده‌ڵێن پزیشكێكی پسپۆڕ له غوده‌ی ده‌ره‌قی بینیویه‌تی.
لە مانگی ئاداردا سێرجی جیرنۆڤ، ئەندامی پێشوی دەزگای .KGB. وتی، پۆتین نەخۆشی شێرپەنجەی هەیە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەوە راستیە و پۆتین شێرپەنجەی هەیە، بۆیە پێویستە هەر سێ مانگ جارێک بچێت بۆ ناوچەی سێبیری لە روسیا بۆ وەرگرتنی رێنمایە تەندروستیەکان و وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لەلایەن پزیشکە تایبەتەکانیەوە.