دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 1 هەفتە

نرخی نەوتی خاو دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی

هەرێم نیوز

بڵاو بونەوەی كۆرۆنا لەشارەگەورەكانی وڵاتی چین  نرخی نەوتی خاوی بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزاندو یەك بەرمیل خاوی برێنت هاتە خوار 106 دۆلار و 77 سه‌نت.

له‌ دوایین داخستندا نه‌وتی برێنتی ده‌ریای باكوور له‌ ئه‌وروپا رێژه‌ی 5%ی لەستداو هه‌ر به‌رمیلێك به‌ 106 دۆلار و 77 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

هاوكات گرێبه‌سته‌كانی خامی تێكساس رێژه‌ی 5.4%ی نرخه‌كه‌ی لەدەستداو هه‌ر به‌رمیلێك بە 103 دۆلار و 87 سه‌نت ماڵەی پێوەدەكرێت.

راپۆرتە ئابورییەكان، هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت دەگێرنەوە بۆ رێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كانی دژ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ له‌لایه‌ن وڵاتی چینه‌وه‌ گیرایه‌به‌ر.

ئەوەش سەرەڕای گفتوگۆكانی یەكێتی ئەوروپا لەسەر ئەگەری قەدەغەكردنی نەوتی روسیا، كە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی كەمبوونەوەی بڕی نەوت لە بازاڕەكاندا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP