دواین هەواڵ

وەرزش‌

 پێش 1 هەفتە

گەنجێکی خەڵکی هەولێر بووە پاڵەوانی جیهانی یاری دامە

هەرێم سپۆرت
لە وڵاتی لوبنان پاڵەوانێتی یاری دامە لەنێوان بەشداربووانی کوردستان، کوەیت، سووریا، ئێران، لوبنان و تورکیا بەڕێوەچوو تێیدا کوردێکی دانیشتووی ھەولێر پلەی یەکەمی بەدەستھێنا.
 

نزار ناسیح، مامۆستای کۆلێژی پەروەردەیە لە بەشی زمانی عەرەبی بووە براوەی پاڵەوانێتی جیهان لە یاری دامە. نزار دەڵێت، بە ناوی کوردستانەوە بەشداری ھەموو پاڵەوانێتییەکان دەکات.

 نزار ناسیح وتیشی "من وەک سەرۆکی دامەچیەکانی کوردستان و ئەندام لە فیدراسیۆنی جیھانی یاری دامە و شەترەنج، ساڵانە کاتێک کە پاڵەوانێتییەکان ئەنجام دەدرێت، بەشدار دەبم."

 دەشڵێت "ئەمجارە لە لوبنان پاڵەوانێتی یاری دامە بەڕێوەچوو، سوپاس بۆ خوا بە ئاڵای کوردستان و جلی کوردی بەشداریم کرد و توانیم پلەی یەکەم لەسەر ئاستی جیھان بەدەست بھێنم."




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP