ئیدریس نامق بابانی - توێژەرو چارەسەرکاری دەرونی
۱ـ هەوڵدە گوێ بەهەواڵە سیاسیەکان مەدەو وەکو پڕۆژەیەک لێی بڕوانە کەبەرپرسان کاریان بەوە دەڕوا باس کرێن و دەزگاکانی ڕاگەیاندنیش ئەوە کارو پیشەیانە لەپێناو بژێوی و ناوبانگدا باسی زۆرکەس وزۆرشت دەکەن و دەرون وبیری خۆتی پێوە وابەستەمەکە چونکە ڕاستگۆ نین و هەریەکەیان بەپێی بەرژەوەندی خۆی باس و بەرنامە دەکات ......
۲ـ لەسۆشیال میدیا بێت یا تیڤیەکان گەرناتوانی هاوکاری کەسی هەژاربکەیت هەرگیز سەیری ئەوبەرنامانە مەکە کەسێکی هەژارباسی مەینەتیەکانی خۆی دەکات چونکە دواتر خەمۆکت دەکات و هەست کردن بەئازاری ویژدان گرێی دەرونیت بۆ دروست دەکات
۳ـ خۆت بەدوربگرە لەوکەناڵە فەیسبوکانەی کە سەرچاوەکانیان دیارنیەو باسی هەمووشتێک و هەمووکەسێک دەکەن چونکە ئەوانە ڕاستیان تێدا نیە کەباسی تایبەتمەندی کەسێک یا پارە یا فڕۆکە یا موشەک و هەرشتێکی تردەکەن
٤ـ لەپێناو خۆش ویستنی خۆت و تەندروست بوونتا مەهێڵە مێشک و بیرکردنەوەو دڵت ببێتە تەنەکەی زبڵ هەمووشتێک بکەیتە مێشکت و خۆشەویستی و ڕق ببەخشێنیتەوە بۆ زۆرکەس کە نایان ناسی وبەرکەوتنت لەگەڵیان نیە چونکە دواجار دەرونێکی توڕەت دەبێت وکەسیش پاداشت وقەرەبووت ناکاتەوە
٥ـ خۆت لەگێل بوون بپارێزە ، مەهێڵە پەیجێک بەکارت بهێنێ بۆ کۆمێنت(وێنەی کەسێک دادەنێ و لەخۆوە ڕستەیەکی بۆ دەنوسێ بێ ئەوەی ئەوکەسە ئاگاداربێ و شتی وای وتبێ دەکەویتە جوێندان و کۆمێنت نووسین) خۆت لەوەبەگەورەتربزانە ئادمینێک ئاڕاستەت کات بۆجوێن فرۆشی زمانت پاک ڕاگرە قسەی باشی پێ بڵێ لێوەکانت بەجوێن پیس مەکە ماچی ئازیزانتی پێ دەکەیت !
٦ـ سەیری ئەو ڤیدۆیانە مەکە کە گاڵتە بەکەسێکی کەم ژیردەکرێ تیایدا، سەیری ئازاردان وتوندو تیژی بەرامبەرکەس و شەڕو جەنگ و خوێن و بریندارمەکە دوای ماوەیەکی کەم لەسەیرکردنی هەست ی هەستکردن بەخۆشیت لێدەسەنێتەوەو بێ ئەوەی ئاگات لەخۆت بێ توڕەت دەکات.