دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 1 هەفتە

هەلى دامەزراندن بۆ ئەم دوو پسپۆرییە ڕاگەیەنرا

هەرێم نیوز

تەندروستی عێراق، دەرگای دامەزراندن بۆ دەرچوانی هەردوو بەشی(پزیشکی ددان و پزیشکی دەرمانساز) لە زانکۆکانی عێراق و دەرەوەی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت،دەشڵێت: لە سبەی دووشەممەوە، ناونوسین بۆ ئەو مەبەستە دەستپێدەکات.

فەرمانگەی پلاندانان و گەشەپێدانی مرۆیی  لە وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، ڕایگەیاند،" بڕیاری دامەزراندنیان بۆ دەرچوانی کۆلێژی بەشە پزیشکیەکانی(ددان- دەرمانسازی) ساڵی 2018-2019 لە زانکۆکانی دەرەوەی عێراق و هەرێمی کوردستانیان داوە".

دەشڵێت: "سەرجەم دەرچوانی ئەو بەشانە، دەتوانن فۆڕمی دامەزراندن پڕ بکەنەوە و دواتر بەسەر ناوچەکاندا دابەشدەکرێن بەگوێرەی پلەبەندی پزیشکی".

ئەوەشى خستۆتەڕو، بۆ پزیشکانی ددان لە سبەی دوشەممە 9-5-2022 دەستپێدەكات تاوەكو 22-5- 2022 بەردەوام دەبێت، بۆ پزیشكانی دەرمانساز، پرَكردنەوەی فۆڕم لە 12-5-2022 دەستپێدەكات تاوەكو 24-5-2022 بەردەوام دەبێت.

ئاماژەى بەوەشکردووە، بۆ ساڵی 2019-2020 جەختیکردوەتەوە، بۆ پزیشكانی ددان، پڕكردنەوەی فۆڕم لە 26-5-2022 دەستپێدەكات تاوەكو 9-6-2022، بۆ پزیشكانی دەرمانساز، پڕكردنەوەی فۆڕم دەستپێدەكات لە 12-6-2022 تاوەكو 23-6-2022.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەهەرێمی کوردستان ژمارەیەکی زۆر لە دەرچوانی بەشە پزیشکیەکان هەلی دامەزراندنیان نییە و بەشێکیان بەشێوەی خۆبەخش یان گرێبەست کاردەکەن، بەم هۆیەشەوە چەندینجار مانگرتنیان راگەیاندوە، بەڵام تائێستا لەلایەن وەزارەتی تەندروستی هەرێمەوە وەڵام نەدراونەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP