سەرەکی
کوردستان
عێراق
جیهان
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
بیروڕا
ئابوری
کۆمەڵایەتی
وەرزش
هەمەڕنگ
تەندروستی
کلتور
گەلەری
ڤیدیۆ
دواین هەواڵ
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
پێش 2 هەفتە
سێ بیانی؛ په‌رده‌یان له‌سه‌ر ئه‌جێندا شاراوه‌كانی په‌كه‌كه هه‌ڵماڵی
هه‌رێم نیوز
قسه‌و ده‌رده‌دڵی سێ هاوڵاتی بیانی، په‌رده‌ی له‌سه‌ر دیارده‌و ئه‌جێندای ئێستای په‌كه‌كه هه‌ڵماڵی، كه چه‌ندین ساڵه گه‌نجانی كورد له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان گیرۆده‌ی بون و توانای گوزارشت لێكردنیان نه‌بو، یاخود نه‌یانده‌وێرا باسی بكه‌ن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4-5-2022، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی كوردستان، رزگاركردنی سێ بیانی به‌ناوه‌كانی (ڤنست مارك ئه‌لیكسه‌نده‌ر، ئێمر ئیدوارس، جین دیڤۆڵ) ئاشكراكرد، كه له سلێمانییه‌وه كاروباری چونه ناو یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شه‌نگال (یه‌به‌شه) بۆ رێكخرابو له ساڵی رابوردودا.
له وته‌ی ئه‌و سێ بیانییهدا، سه‌ره‌داوه‌كانی چاوبه‌ستكردنی ئه‌و بیانی و هاوڵاتیانه ده‌ركه‌وت كه په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن به ریزه‌كانی پهكهكهوهو ئیتر رێی گه‌ڕانه‌وه‌یان لێده‌گیرێت و پاش ماوه‌یه‌ك هه‌واڵی مه‌رگییان بڵاوده‌كرێته‌وه.
له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانه‌وه ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت به‌شێوه‌یه‌كی كه‌متر، په‌كه‌كه له هه‌رێمی كوردستان كاری له‌سه‌ر هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی كوڕ و كچانی كورد ده‌كرد به چه‌نده‌ها دروشمی بریقه‌دار، پاش ماوه‌یه‌ك له دیارنه‌مانیان، هه‌واڵی مه‌رگی زۆربه‌یان ده‌گه‌شته‌وه به بنه‌ماڵه‌كانیان یاخود ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تێكی هه‌ڵاتنیان بۆ بلوایه، یه‌كسه‌ر رێی هه‌نده‌رانیان ده‌گرته‌به‌ر.
كوژرانی ئه‌و گه‌نجانه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مداو رێگرتن له‌وه‌ی له چه‌ند مانگی سه‌ره‌تا كه‌سوكارییان چاویان پێیان بكه‌وێت پرسیارێك بو هه‌میشه دهكراو وه‌ڵامێكی دروستیان وه‌رنه‌ده‌گرته‌وه.
په‌كه‌كه له‌وكاته‌دا بۆ گه‌نجانی كورد، دروشمی رزگاركردنی كوردستانی به‌رزده‌كرده‌وه، كه دور و نزیك ئه‌و پارته و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی به‌لای ئه‌و بابه‌ته‌دا نه‌ده‌چون و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌وانه‌شیان وه‌ها بیركردنه‌وه‌یه‌كیان بوبێت له‌ناو براون یاخود دورخراونه‌ته‌وه.
له دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعشه‌وه، پاساوی په‌كه‌كه بۆ كه‌مه‌ندكێشكردنی گه‌نجانی كورد له هه‌رێم و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان بو به مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه، به‌و بیانوه سه‌ده‌ها گه‌نجیان له ریزه‌كانیاندا كۆكرده‌وه‌و هه‌ریه‌كه‌شیان له كات و ساتێك‌دا كوژران و نه‌گه‌ڕانه‌وه.
تۆماری ڤیدیۆیی سێ بیانییه‌كه، كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رزگاری كردن و نزیك به ساڵێكه بۆ شه‌ڕی داعش له ناو ریزه‌كانی یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شه‌نگال (یه‌به‌شه) كه‌مه‌ندكێش كراون، روی راستی زۆرێك له‌و چاوبه‌ستانه‌ی په‌كه‌كه‌ی هه‌ڵماڵی كه گه‌نجانی كوردی پێ كردوه به سوته‌مه‌نی.
به‌كوردی و به پوختی، له دانپیانانی ئه‌و گه‌نجانه ده‌ركه‌وت:
- به‌ناوی شه‌ڕی داعشه‌وه‌و مه‌ترسی له‌سه‌ر پێكهاته‌كانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراون.
- له پێناو ئه‌جێندای هه‌رێمایه‌تی، دژ به توركیا‌و پێشمه‌رگه به‌كارده‌هێنرێن.
- رێگه‌ی وازهێنانیان پێ‌نادرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌یاڵه‌ش ئاشكراببێت، جۆرێك له جۆره‌كان ده‌یانكوژن.
- له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه دایانده‌نێن تا بكوژرێن، كه‌سه تایبه‌ته‌كانی خۆشیان شه‌ڕ نابینین.
- له‌كاتی برینداربونیاندا، نایانبهنه شوێنه گشتییه‌كان تا ده‌رفه‌تی هه‌ڵاتنیان نه‌بێت.
- له پێناو ئه‌جێنداكانی په‌كه‌كه دژ به هه‌رێمی كوردستان شه‌ڕیان پێ ده‌كه‌ن.
- له‌سه‌ره‌تادا كار له‌سه‌ر شۆردنه‌وه‌ی مێشك و دابڕاندنیان له ده‌وروبه‌ر ده‌كرێت.
مه‌ترسی وته‌كانیان له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كورد
ئه‌و سێ هاوڵاتییه بیانییه، له‌سه‌ر ئاستی ئهمهریكاو به‌ریتانیا كه په‌كه‌كه‌یان وه‌ك رێكخراوێكی "تیرۆریستی" ناساندوه، ده‌بنه به‌ڵگه‌یه‌كی زیندو له‌سه‌ر زۆر راستی و ورده‌كاری ئه‌وه‌ی له به‌رنامه‌و بیركردنه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌دا بۆ رامكردنی گه‌نجان له پێناو ئه‌جێنداو به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌كانی په‌كه‌كه پیاده ده‌كرێت.
وته‌و زانیارییه‌كانیان، جۆرێك له جۆره‌كان زیانیشی ده‌بێت بۆ كێشه‌ی ره‌وای كورد له باكوری كوردستان و بگره رۆژئاوای كوردستانیش، كه په‌كه‌كه به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوه خۆی بكات به خاوه‌نی و له راستیشدا ره‌فتار و جوڵانهوهكانیان ته‌نها به زیانی ئه‌و دۆسیه‌یه شكاوه‌ته‌وه‌و حه‌قیقه‌تیش ئه‌وه‌یه وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، په‌كه‌كه‌و گروپه‌كانی به‌ناوی جیاوازه‌وه، له خزمه‌تی ئه‌جێندای وڵاتانی ناوچهكهدان.
ئه‌جێندای هه‌رێمی په‌كه‌كه له ئێستادا
له نوێترین راپۆرتیدا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، له نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران هه‌ماهه‌نگی هه‌یه دژ به‌و هێزانه‌ی توركیا له عێراق و سوریا بڵاوه‌یان كردوه.
ئه‌و راپۆرته له‌لایه‌ن پشكنه‌ری گشتی پنتاگۆن له 31ی ئاداری 2022 ده‌رچوه‌و تێیدا باس له‌وه‌كراوه، میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی توركیا له عێراق و سوریا چڕكردوه‌ته‌وه، ئه‌و هێرشانه‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان ئه‌نجامدراون.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه پوخت كراوه‌ته‌وه، كه "میلیشیاكانی ئێران، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستانی له هه‌ماهه‌نگیدان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی درۆنه توركییه‌كان ده‌یكه‌نه سه‌ر مۆڵگه‌كانی پارتی كرێكاران."
به‌پێی روداوه‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه له شه‌نگال، ده‌رده‌كه‌وێت ئێران له رێگه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و گروپه سیاسییه‌كانی لایه‌نگرییه‌وه كه ئێستا له ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا گردبونه‌ته‌وه، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابوردو به به‌رنامه پشتیوانی په‌كه‌كه‌ی كردوه تا هێزێك به‌ناوی یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شه‌نگال (یه‌به‌شه) دروست بكه‌ن و موچه‌و پڕچه‌ككردنی ئه‌و هێزه‌ش بخرێته سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی.
په‌كه‌كه‌و میت؟!
بابه‌كر زێباری، سه‌رۆكی پێشوی ئه‌ركانی سوپای عێراق و راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێم، ده‌ڵێت "ئەو گەنجانەی لەناو ریزەكانی پەكەكەدان لەوانەیە نیەتیان باش بێت، بەڵام سەركردایەتییەكی موجریمیان هەیە."
هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌كات، "نیوه‌ی سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه میتی توركیان، هەر شتێك توركیا بە پەكەكە بڵێت دەیكات، ئەوان هۆكاری سەرەكین كە توركیا رابكێشن بۆ ناو خاكی هەرێمی كوردستان."
ته‌ئكید له‌وه‌شده‌كاته‌وه، كه "ئەگەر پەكەكە نەبوایە، توركیا بە هیچ شێوەیەك نەدەهاتە كوردستان، بیانوی توركیا بونی پەكەكەیە".
په‌كه‌كه‌و سوپای پاسداران
فه‌ریبورز ئاودانان، نوسه‌رو چاودێری سیاسی له بابه‌تێكدا ده‌ڵێت: "پەکەکە بەدرێژایی مێژوی خۆی، کوردی توشی زۆر شکست و لاوازی کردوە لە هەمو پارچەکانی کوردستان، بۆیه یان دەبێ گۆڕانکاری لە ستراکتۆری ڕێکخراوه‌یی و ستراتیژی خەباتی سیاسی و ئایدۆلۆژی و چەکداری خۆیدا بکات کە ئەویش دره‌نگە، هەمیش هەتا خێڵی جەمیل بایک و پرۆژەی ئێرانی گەورە مابن شتێکی مەحاڵە".
به وته‌ی ئه‌و نوسه‌ره،" لە 2004 هەمو ئەو هەوڵانەی کە لەم ڕاستایە دران بۆ گۆڕانکاری لە سه‌ركردایه‌تی و گوتاری په‌كه‌كه، لە لایەن تاقمی جەمیل بایک شکستیان پێهێنرا و هەمو ئەو کەسایەتیانەی کە هەوڵی گوڕانکاری ستراتیژیان لە هەمو بارەکانی ئەو پارتە ده‌دا، هەڵاتن و بەشێکیانیش لەلایەن جەمیل بایکەوە بە دڕندانەتەرین شێوە تیرۆرکران، بۆیه پەکەکە ئێستا بەکردەوە دو باڵە؛ باڵی عوسمانی و باڵی سەفەوی…".
به وته‌ی ئاودانان "باڵی نەتەوەیی لەناو پەکەکەدا وەک سەرکردایەتی نەماوە و تەسفیەکراون، یان په‌راوێزخراون، زۆربه‌یان کە کادیرە ئەمنیەکانی ئیستخباراتی پەکەکە بون یان تیرۆرکراون یان هەڵاتون، ئێستا هیچ كه‌سێكی نه‌ته‌وه‌یی له سه‌ركردایه‌تی ئه‌و پارته‌دا نه‌ماوه‌و لە نێوان هەردو باڵی عوسمانی و سەفەوی لەناو چون".
فەریبورز عەلی مورادی ئاودانان رونیده‌كاته‌وه، كه "باڵی بەهێزی پەکەکە کە بە باڵی ئێران یان سوپای قودس ناسراوە، بەشێکە لە پرۆژەی ده‌وڵەتی ئێرانی گەورە یان ئێرانی فەرهەنگی و هەژمونی ئێران بۆ دروستكردنی هیلالی شیعی.. ئێران كاری زۆری بۆ ئەو باڵە لەناو پەکەکەدا کردوە و تەنانەت چەندین کادیرو ئەندامی سەرکردایەتیانی بۆ ئەم پرۆژەیە پەروەردەی پراكتیکی و تیۆری كردوه‌و ڕەوانەی ناو پارته‌كه کراون و لە ئاستی باڵای سەرکردایەتی و لق و پۆپه‌کانیدا شوێنیان هه‌یه".
هاوكات ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕو، كه "لە ساڵی ۲۰۰٤وه ئەم باڵە بەشێوەی سیستماتیک فۆرمه‌له بوه‌و بەتێزی ئیمپراتۆری ئێران کار دەکات و ڕاسته‌وخۆ لەلایەن تیۆریستە ئەمنی و سیاسیەکانی پان فارسیزمەوە تەغزیە دەکرێن".
به‌پێی جوڵه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی په‌كه‌كه، روندهبێته ئه‌م پارته، ستراتیژی سه‌ربه‌خۆیی له بڕیارداندا نییه‌و به‌هۆی دزه‌كردنی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی وڵاتانی ناوچه‌كه بۆ ناو سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی و بڕیاره چاره‌نوسسازه‌كانی، سه‌ركێشیه‌كی گه‌وره به گیانی هاوڵاتیانی كورد‌و كێشه رهواكانییهوه ده‌كات.
په‌كه‌كه‌و رۆژئاوای كوردستان
له دوای روداوه‌كانی ئاداری 2011 كه شۆڕشی گه‌لانی سوریا دژ به رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ستیپێكرد، په‌كه‌كه هه‌له‌كه‌ی به‌پێی ئه‌جێنداكانی خۆی قۆسته‌وه‌و له‌لایه‌ك رێگه‌ی نه‌دا ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان ببن به به‌ره‌یه‌ك دژ به هێزه‌كانی به‌شار، له‌لایه‌كی تریشه‌وه راسته‌وخۆ به‌ره‌یه‌كی شه‌ڕی له‌گه‌ڵ توركیا كرده‌وه.
سه‌ره‌نجامی سیاسه‌ته‌كانی په‌كه‌كه، توركیا ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی له رۆژئاوای كوردستان داگیركرد، كه ئێستا خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاواره‌ی ناوچه‌كانی تری سوریا بون، یاخود هه‌ر به ته‌واوه‌تی ناوچه‌كه‌یان جێهێشتوه.
به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وامیش له ئێستادا توركیا‌و گروپه چه‌كداره عه‌ره‌بییه‌كان، رۆژانه تۆپبارانی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ن كه له 2019وه بوه به سنوری ئاگربڕی نێوانیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده).
باس لهوهشدهكرێت، توركیا له به‌رنامه‌یدایه، به ته‌واوه‌تی بچێته ناو خاكی رۆژئاواوه‌و به پاساوی پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی، كۆتایی به‌و داموده‌زگایانه بهێنێت كه په‌كه‌كه دروستیكردون به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر.
په‌كه‌كه چۆن كێشه‌ی كوردانی رۆژئاوای قۆسته‌وه؟ ورده‌كارییه‌كه‌ی چۆن بو؟ فەریبورز عەلی مورادی ورده‌كاری هه‌مو ئه‌و بابه‌تانه‌ی یاداشت كردوه.
ئاودانان ده‌ڵێت: "لە دەستپێکی هاوکێشەکانی سوریا و گوڕانکاریەکانی ناوچەکە و بابەتی پرۆسەی ئاشتی (له‌نێوان ساڵانی 2013-2015)، دو باڵ لە ناو پەکەکە بەردهوام لە ململانێی قوڵدابون، باڵێک هەوڵی دەدا درێژە بە پرۆسەی ئاشتی بدرێت تا سه‌ربگرێت، ئەم باڵە بە وردی ڕوداوەکانی سوریا و خۆرئاوایان پێشبینیکردبو کە سیاسەتی چونە بەرهی ئێران کورد بە چ کارساتێکدا دەبات، بۆئه‌م مه‌به‌سته باڵی عوسمانی پەکەکە کەوتنە دانوستان لەگەڵ باڵی نەتەوەیی تا بتوانن بەسەر بڕیارەکانی باڵی ئێران‌دا زاڵببن، تاڕاده‌یه‌كیش لێکتێگه‌یشتن دروستبو، به‌ڵام دواتر باڵی ئێرانی و پرۆژەی ئێرانی گەورە کۆسپ و تەگەرەی زۆریان خستە بەردەم باڵه‌كه‌ی دیکەو بەسەریاندا زاڵبون، هەر بۆیە قاسم سلێمانی و وەفدی سوپای قودس هەمو رۆژێک لە قەندیل بون ".
ئاشكراشیكردوه، له‌وكاته‌دا "باڵی ئێران پێشتر هەمو شوێنە ستراتیژیەکانی قەندیلیان لە شەڕی پژاک و ئێران دا ڕادەستی ئێران کرد به مه‌به‌ستی ڕوخاندنی پرۆژەی باڵەکەی دیکەو ترساندنیان به‌وه‌ی ئه‌گەر بێت و لە هاوکێشەکانی ناوچەکە و سوریا بچنە بەرهی تورکیا، یاخود روبه‌ڕوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران ببنه‌وه له سوریا، ئەوە ئێران بە سەر قەندیلدا زاڵه‌و هەراسانمان دەکات و دراوسێیەکەشمان کە یەکێتی نیشتمانیه، هاوپه‌یمانی ئێرانە و ناوچەکەمان پێ چۆڵ دەکەن و لە سوریاشدا روبەروی بەشار و میلیشیاکانی ئێران دەبینەوە .."
له دوای زاڵبونی ئه‌و پلانه‌ی باڵه‌كه‌ی په‌كه‌كه، یه‌كه‌م شت كاری له‌سه‌ر كراوه ئه‌وه بوه په‌كه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستاندا بپچڕێنێت و کۆنگرەی نەتەوه‌یی په‌كبخات و پرۆسەی ئاشتی شكست پێ بهێنێت.
فەریبورز عەلی مورادی له‌وباره‌یه‌وه نوسیویه‌تی: "دوای تێکچونی پرۆسەی ئاشتی و دانوستان نێوان پەکەکە و ئەندامانی میت، هاوکێشەکە بەتەواویی گۆڕانی بەسەردا هات و هەمو شتێک زەڕبی سفر کرایەوە، باڵی ئێرانی پەکەکە دەستی بە سەر وەزعەکەدا گرت و بەشاریش رۆژئاوای بۆ چۆڵکردن و سەرلەنوێ شه‌ڕ لە باکور دەستیپێکردهوە كه تاکو ئەمڕۆ دڕێژەی هەیە…".
هەواڵی پەیوەندیدار
3 رۆژ پێش ئێستا
ئه‌ردۆگان ده‌ستپێكردنی پرۆژه مه‌ترسیداره‌كه‌ی له‌سه‌ر رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند
3 رۆژ پێش ئێستا
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان؛ ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه
4 رۆژ پێش ئێستا
سەرۆكی دەستەی پاراستن و ژینگە: لە رووی پیسبوونی هەواوە هەرێمی كوردستان نەگەیشتووەتە ئاستی مەترسیدار
هەواڵی زیاتر
15 کاتژمێر پێش ئێستا
وەزارەتی بازرگانی بەرواری وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی ئەمساڵی دیاریكرد
3 رۆژ پێش ئێستا
"شەپۆلێکى دیکەى خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە و سێ ڕۆژ بەردەوام ئەبێت"
5 رۆژ پێش ئێستا
راوێژكارێكی كازمی: ته‌نها به‌شی چوار مانگ به‌شه خۆراكی مانگانه ماوه
زۆرترین بینراو
1
15 کاتژمێر پێش ئێستا
شۆفێران لەمەودوا بە قیست سزای سەر ئۆتۆمبیلەکانیان دەدەنەوە
2
1 رۆژ پێش ئێستا
سبەینێ گۆڕانکارى بەسەر کەشوهەواى هەرێمى کوردستاندا دێت
3
4 رۆژ پێش ئێستا
ئەمریکا مووشەکێکی تاقیکردەوە کە خێراییەکەی پێنج ھێندەی خێرایی دەنگە
4
5 رۆژ پێش ئێستا
سەرۆکى فەڕەنسا دەستی لەکارکێشایەوە
5
7 رۆژ پێش ئێستا
بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ: سێ بەنداوی ستراتیژی دروست دەکرێن
6
2 رۆژ پێش ئێستا
ئه‌گه‌ر رێكنه‌كه‌وێت، ده‌بێت ئێران چاوه‌ڕێی گورزی سه‌ربازی بكات
Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP