دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 29/04/2022

ھەندێک زانیاریی تایبەت بە وڵاتی ئوسترالیا

فەخرەدین گەرمیانی

ڕەنگە زۆربەى ئەو كەسانەش نەیزانن ھەرچەندە لەم وڵاتەشدا ژیابین  بفەرموون لەگەڵ چەندین زانیاریی دەگمەن دەربارەی ئەم وڵاتەی پشت دەریاکان ئوسترالیا
— زنجیرە چیای ئەلپی ئوسترالیا زیاتر بەفری لێدەبارێ لە زنجیرە چیای ئەلپی سویسرا

— زیاتر لە ٩٠٪‏ خەڵکی ئوسترالیا لە لێواری دەریا دەژین.

— ولایەتی تەسمانیا پاکترین ئاووھەوای ھەیە لە جیھاندا.

— گەورەترین بەربەستی مەرجانی دەریایی ھەیە لە جیھاندا کە زیاتر لە ٣٠٠٠ بەربەستی مەرجانیە و لە ئاسمانەوە دەبینرێت.

— لە ئوسترالیا زیاتر لە ٦٠ ناوچەی جودا ھەیە بۆ دروستکردنی مەی.

— دوورگەی فریزەر گەورەترین دوورگەی لم ە لە جیھاندا.

— ھێڵی شەمەندەنەفەری زەریای ئارام درێژترین ھیڵی ئاسنینە لە جیھاندا.

— ڕێگای زەریای مەزن گەورەترین مۆنۆمێنتی یادگاریی جەنگە لە جیھاندا.

— لە ٨٠٪‏ ئاژەڵە کێویەکانی ئوسترالیا تەنیا لە ئوسترالیا ھەیە و لە ھیچ شوێنێکی جیھاندا نیە.

— بەردی ئولورو کە دەکەوێتە ناوەڕاستی ئوسترالیا ٥ کیلۆمەتر دەکەوێتە ژێر زەویەوە.

— درێژترین یاریگای گۆلف لە ئوسترالیایە کە درێژیەکەی دەگاتە زیاتر لە ١٣٥٠ کیلۆمەتر.

— ئوسترالیا وڵاتی ٢١ جۆری ماری ژەھراویە لە کۆی ٢٥ جۆری ماری ژەھراوی لە جیھاندا.

— پێرت تاکە شارە لە ئوسترالیایە لە جیھاندا کە فڕۆکەی بازرگانی گەورە دەتوانێ لە ناوەراستی شارەکەدا بنیشێتەوە.

— ئوسترالیا ڕووبەرەکەی زۆر گەورەیە نزیکەی ڕووبەری ھەموو ولایەتەکانی ئەمەریکا دەبێت.

— گەورەترین کێلگەی بەخێوکردنی وڵاخ (مانگاو گا) لە باشوری ئوسترالیایە ئانا کریک ڕانچ رووبەرەکەی بە قەدەر اسرائیلە.

— یەکەم ھێزی پۆلیس لەو زیندانیانە پێکھات کە ڕەفتاریان باشبوو لە زینداندا.

— ئەگەر بتەوێ ھەموو ڕۆژێک سەردانی یەکێک لە قەراخ دەریاکانی ئوسترالیا بکەیت ئەوە پێویستت بە ٢٩ ساڵ ھەیە چونکە ژمارەیان ١٠٦٨٥ لێوارە دەریای لمە.

فەخرەدین گەرمیانی

— گەورەترین بەرد ئولورو نیە لە ناوەڕاستی ئوسترالیا بەڵکو شاخی ئۆگۆستۆس ە کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئوسترالیا و دوو ئەوەنەی بەردی ئولورو گەورەیە.

— ئوسترالیا شەشەم گەورەترین وڵاتە لە جیھاندا.

— زیاتر لە ملوێنێک وشتری ڕەسەنی کێوی ھەیە لە بیابانەکانی ئوسترالیا و ھەناردە دەکرێت بۆ رۆژھەڵاتی ناوەراست.

— دەتوانی لە پێرتەوە بفڕیت بۆ ملبۆرن و زووتر بگەیەت لەوەی لەمسەری رۆژئاواوە بفڕیت بۆ ئەو سەری رۆژئاوا.

— زیاتر لە ٦٠ جۆری ئاژەڵی کەنگارو ھەیە و کەنگارو کە لە دایک دەبێ درێژیەکەی تەنیا ٢ سانتیمەترە.

— کەلچەری خەڵکە ڕەسەنەکەی ئوسترالیا بە کۆنترین دادەنرێت لە جیھاندا چونکە مەزەندە کراوە کە ٤٠٠٠٠ تاکو ٦٠٠٠٠ ساڵ پێشتر لێرە ژیابن.

— لە ئوسترالیا ١٩ شوێن وەک شوێنەواری زانستیی دەستنیشان کراوە.

— لە ٩١٪‏ ڕووبەری ئوسترالیا بە ڕووەکی خۆماڵی داپۆشراوە.

— ٣٣٪‏ خەڵکی ئوسترالیا لە وڵاتێکی دیکە لە دایک بوون.

— بە ٣٠٠ زمانی جیا جیا لە ئوسترالیا قسەی پێدەکرێت کە ٤٥ زمانی ھی خەلکە ڕەسەنەکەیەتی سەیر لەوەدایە ٢١٪‏ خەلکی ئوسترالیا لە ماڵەوە بە ئینگلیزیی نائاخفن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP